چیتر
ماوه به‌سه‌ر کورد بێت له‌پێناوتانا بۆ ئه‌یکوژن؟!! ... خاڵه حه‌مه
له44 ساڵه‌ی خه‌باتی
خوێناوی شۆڕشدا، سوکایه‌تی، ده‌ستدرێژکردن بۆ سه‌ر هه‌مووشته پیرۆزه‌کان
و پێ لێنان له‌گه‌وره‌یی وسه‌روه‌ری و له‌که‌سایه‌تی. شکاندنی هه‌موو
به‌هاکان و داماڵینی ئابڕوو. سه‌رکزی و بێده‌نگی و داچوون، خۆفرۆشتن،
نیشتمان فرۆشتن و له‌ش فرۆشتن،هه‌ژاری وبرسیه‌تی و نه‌داری. . هه‌رچی ئه‌شێ
و هه‌رچی ناشێ له‌ده‌ستی براعه‌ره‌به ڕه‌شتاڵه‌کانمان و سه‌رشۆڕانی کوردا
که له‌ڕۆژگاری (سه‌دام) ی گۆڕبه‌گۆڕا سه‌ربازو (رفیق) حیزبی بوون به‌سه‌ر
تاکی کوردا شکایه‌وه‌و درێخی‌یان نه‌کرد له‌پیاده‌کردنی سیاسه‌تی قڕکردن و
جینۆسایید و ئه‌نفال و کیمیایی باران و ده‌رکردن له‌زیدی باپیران و گۆڕینی
ناسنامه. .
ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و
خه‌ڵکه خۆڕاگره‌ی کورد به‌دیوه‌که‌ی تری سیاسه‌تدا له ژێر په‌رده‌یه‌کی
سپی بێگه‌ردا سوکایه‌تی پێده‌کرێ و هاوڕێکانی (عوده‌ی و قوێه‌ی) ی و کورده
جلخواره‌کانی دژ به کوردوکوردستان به ئاره‌زووی مێشکه پڕ له هیچه‌که‌ی
خۆیان مامۆستای زانکۆ و کارمه‌ندانی زانکۆ ده‌رده‌که‌ن له کاتێکدا خۆیان
ناتوانن به کوردی نامه‌یه‌ک بنوسن!!. . هه‌رچی هه‌رده‌په‌نجه‌که‌ی بۆ
لایه‌نێک پیس نه‌کات ده‌بێت (ئه‌سپێ) له‌گیرفانیا سه‌وزه‌ڵێ خانم بڵێت!!. .
هه‌رچی داوای مافی خۆیی بکات به‌ئاگرو بارووت وه‌رامی ئه‌د‌رێته‌وه. .
هه‌رکه‌سێک نه‌ته‌وایه‌تی بیربکاته‌وه‌و پشتی پارچه‌یه‌کی تری کوردستان
بگریت له‌لیستی ڕه‌شا ناونوس ده‌کریت بۆشیان بکرێت له‌رڕه‌گه‌وه ڕیشه‌ی
بیری نه‌ته‌وایه‌تی له‌مێشکی ده‌ر‌ئه‌هێنن و ئه‌شیخه‌سێنن!!. .
لێره‌دا ئێمه روو
ناکه‌ینه به‌رپرسیارانی ئه‌و دوو ئیداره دژ به‌یه‌که ڕوویی ده‌ممان
ده‌که‌ینه کاکی پێشمه‌رگه‌و ئه‌ڵێین. . سبه‌ینێش نه‌ته‌وه‌ی کورد پێویستی
به تۆیه خۆت مه‌که به‌مه‌قاشی ده‌ستی خه‌ڵکێکی دۆراو که ته‌نها تۆیی بۆ
شه‌ڕئه‌وێت و به خزمه‌تکاری به‌ر قاپیه‌که‌ی باوکیت ئه‌زانێ. ئه‌وه‌شت لا
ئاشکرابێت هه‌رکه‌سێ دژی میلله‌ت بێت سه‌رئه‌نجام سه‌رشۆڕو دۆڕاو ده‌بێت و
له زبڵدانی مێژوودا قێزه‌ونترین جێگه‌ی به‌ئه‌ر‌که‌وێت. .
خاڵه‌حه‌مه
/دانمارک. ڤالبی/8/9/2005
|