وه‌رزه‌كانی قه‌ده‌ر ... نامۆ

 

قه‌سیده‌ی سێیه‌م

وای له‌من

گه‌ر ئه‌زانی چۆن لێم ئه‌ڕوات

ئه‌وكاتانه‌ی كه‌دووری لێم

چۆن چۆنی ئه‌گوزه‌رێ وه‌ختم!

هه‌رگیز! به‌جێت نه‌ئه‌هێشتم

خۆشه‌ویستم

من دڵنیام

تۆ نازانی و كه‌س نازانێت،هه‌رخۆمم خۆم

ئاگادارم چۆن وورد ئه‌بم

له‌ناو تاشه‌ به‌رده‌كانی،غه‌م و داخ و مه‌ینه‌تیا

له‌ناو تونێلی ئازاری بێ تۆییا

ئازیزه‌كه‌م. . . . .

ئه‌ی ئازیزترین ئازیزی دڵی ته‌نگم

ئه‌وكاتانه‌ی چاوه‌ڕوانتم له‌ژێر سایه‌ی په‌یڤینێكدا

وچانێك بات،،چاوی به‌ ماخۆلان كه‌ووتووم بۆ دیدارت

دڵی ئارام لێ بڕاووم بۆ دینینت

ئه‌وكاتانه‌،من شێت ترین بوونه‌وه‌رم

ئه‌و كاتانه‌

من یه‌ك پارچه‌م له‌ بڵێسه‌و هه‌رچیم له‌ پێش بێ ئه‌سووتێ

بۆ خۆشم ئه‌بمه‌ قه‌قنه‌س

هۆ ئه‌و كیژه‌ی له‌و ڕۆژه‌وه‌ی تۆم ناسیوه‌

له‌گه‌ڵ لێدانی دڵمدایت بۆ هه‌میشه‌

مه‌حاله‌َمن بێ تۆ بژیم

هه‌روه‌كوو چۆن. . . .

كه‌ناتوانم به‌بێ هه‌ناسه‌ من بژیم

تۆ بۆ من بوویته‌ هه‌ناسه‌ولێدانی دڵ

بۆیه‌ ته‌نها داوام له‌تۆ

ئه‌گه‌ر ڕۆژێك،ئه‌گه‌ر كاتێك،ئه‌گه‌ر ساتێك

ویستت بڕۆیت

**** (ویستت به‌ ته‌نیا جێم بێڵی

بم كوژه‌ ئه‌وسا جێم بێله‌َ

بازریانیش لاشه‌م له‌گه‌ڵ خۆی ڕاپێچێ

بڵێیت كوژراوگوێ بداته‌

سه‌رماوباران و ڕه‌هێله‌) *********

 

. . . . . . . . . . . 10. 4. 2004 یه‌تۆبۆری. . .. .

*****ئه‌و به‌شه‌ی ئاماژه‌ی پێ كراوه‌ هی فه‌ره‌یدون عه‌بدول به‌رزنجیه‌*********