تکا.
. . فه‌رید مه‌خموری
ئوسترالیا
makhmuri@hotmail.
com
قه‌سه‌م به‌تۆ
به چاوی تۆ
به گه‌وره‌یی و به‌ناوی تۆ
سوێند به دوێنێ و
به ڕابردو و به‌ئێستامان
به‌وپه‌یمانه‌ی له‌شه‌وێکی باراناوی
له‌جێی ژواندا به‌ستامان
سوێند به‌وشه‌قامه چۆڵانه‌ی
یه‌که‌م دیدار
به‌سه‌ریاندا گوزه‌رمان کرد
به‌وکۆنسێرته پیرۆزانه‌ی
له‌ڤیستڤاڵی تێک ئاڵان ئه‌زبه‌رمان کرد
قه‌سه‌م به‌و وشه ناسکانه‌ی
به عه‌شقه‌وه
له‌ده‌می تۆ ده‌هاتنه‌ده‌ر
سوێند به‌و چرکه ئه‌فسوناویه‌ی
که گوڵ ده‌پژێ کاتی سه‌حه‌ر
سوێندم به‌وجوانه بێناوه‌ی*
که، گۆران ناوی نه‌هێنا
سوێندم به‌و ساڵه نادیاره‌ی
که،ناڵی چاوی هه‌ڵێنا
هه‌رچه‌ند بڕۆم
هه‌رچه‌ند زیاتر دورکه‌ومه‌وه
ده‌بیه باران
ده‌ڕژێیته سه‌ر
چه‌تری ئیلهامی شه‌ومه‌وه!
بۆیه دڵێ،تکام وایه
ئه‌و به‌ڵێنه‌ی
له‌نێوانی ئێمه دایه
مه‌یشکێنه
مه‌یسوتێنه
هه‌ستی شاعیرسوره‌گوڵێکی ناسکه
مه‌یوه‌رێنه
مه‌یژاکێنه!. . .
*ئیشاره‌ته. بۆ هۆنراوه‌ی (جوانی بێ‌ناو) ی
مامۆستا گۆران. . . . .
تێبینی:
ئه‌م هۆنراوه‌یه،له لایه‌ن گۆرانی بێژ (هه‌ردی سه‌ڵاح) کراوه‌ته
گۆرانی. .