تاڵه‌بانی و مانگا و چه‌ند پرسیارێک له جه‌زا چنگیانی!
... مه‌هاباد کوردی
کاک جه‌زا چنگیانی
له بابه‌تێکی خۆیدا له‌ژێر سه‌ردێڕی "جنێوی نه‌ته‌وه‌ییه‌کان بۆ خاوه‌نی
ده‌ستووری نوێی عێراق"، که دوێنێ 28ـ8ـ2005 له ماڵپه‌ڕی ئازیزی
کڵاوڕۆژنه‌دا بڵاو کرابۆوه، له ده‌ربڕینێکیدا گوتبووی "مانگاکه‌ی به‌غداد
تاڵه‌بانی. " دیاره من لێره‌دا نه‌هاتووم تا به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕه‌خنه
له بۆچوون و بیروڕاکانی نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته بگرم. ئه‌وه‌ی که زیاتر
منی هان دا ئه‌م چه‌ند دێڕانه بنووسم، سووکایه‌تیکردنی کاک جه‌زا بوو به
ئاژه‌ڵێکی به‌سته‌زمانی وه‌ک مانگا. له کاک جه‌زا ده‌پرسم: مانگا چی
کردووه یان چ تاوانێکی ئه‌نجام داوه، تاکو به جه‌لال تاڵه‌بانی
بچووێنرێت و به یه‌ک چاویش ته‌ماشا بکرێن؟ خۆ مانگا ده‌ستی نه‌بووه له
داڕشتنی ڕه‌شنووسی ده‌ستووری پڕ پۆخڵه‌واتی به‌ناو هه‌میشه‌یی عێراق؟ ئایا
ئاژه‌ڵێکی بێ زیانی وه‌ک مانگا له شه‌ڕی کوردکوشتن و ئاگرخۆشکردنی ئه‌م
شه‌ڕه‌دا چ ڕۆڵێکی هه‌بووه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی به‌راورد بکرێت؟
گه‌لۆ کام له مانگاکانی کوردستان بوونه‌ته چاوساغ و پێشسسوار و
که‌واسووری به‌ر له‌شکری دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستان و، به خاکی
نیشتمانیشیان وه‌رکردوون؟ تا ئێستا چ مانگایه‌کت بینیوه که له‌سه‌ر
شاشه‌ی که‌ناڵه ئاسمانییه ته‌له‌فزیۆنییه عه‌ره‌بییه شۆڤێنییه‌کان،
مینا تاڵه‌بانی و سه‌رانی دیکه‌ی کورد، به ئاشکرا و له‌به‌ر چاوی هه‌موو
دنیا بێن و سووکایه‌تی به کورد و ئامانج و داخوازییه‌کانی و وڵاته‌که‌یشی
بکه‌ن؟ خۆ ئه‌گه‌ر مانگا کارێکی وه‌های بکردبا، ئه‌مڕۆ له ته‌واوی وڵاتی
کورده‌واریدا یه‌ک مانگا چییه نه‌ده‌ما و، کوردگه‌ل هه‌ر هه‌موویان قڕ
ده‌کردن!
مانگا که ئاژه‌ڵێکی
شیرده‌ر و سوودبه‌خشه، نه‌ک هه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی بۆ مرۆڤ نه‌بووه، بگره
له وڵاتێکی پان و به‌رینی وه‌کو هیندستاندا، خه‌ڵکانێکی له ژماره
نه‌هاتوو له جیاتی ئه‌وه‌ی شاپه‌رست بن، گا و مانگا ده‌په‌رستن.
ئێستانه‌کینێ ئه‌گه‌ر ئه‌وان بزانن تۆ مانگات به تاڵه‌بانی شوبهاندووه،
ڕه‌نگه بتده‌نه دادگا و به تاوانباریشت تێبگه‌ن! ئه‌ی چۆن کاکی کاکم، خۆ
خه‌ڵک له شوێنه‌کانی تری جیهاندا کوردئاسا سووکایه‌تی قه‌بووڵ ناکه‌ن و،
ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر مانگاکانی خۆشیان هه‌ڵده‌ده‌نێ و تونده‌هه‌ڵوێستان
ده‌نوێنن!
کاک جه‌زا گیان، که
له کوردستانی زێدی باب و باپیران له دایک بووم، له گوندێکی ده‌شتی کاکی
به کاکی هه‌ولێر سه‌رده‌می منداڵێتی خۆمم به‌سه‌ر برد. هه‌ر له‌به‌ر
ئه‌وه‌ی له خێزانێکی هه‌ژار و نه‌دار بووین، گیانێکمان له‌و چه‌ند سه‌ر
ئاژه‌ڵانه بوو که ڕامانگرتبوون. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر شیری مه‌ڕ و بزن و مانگا
و به‌رهه‌می جۆراوجۆری ئه‌و ئاژه‌ڵه به‌سته‌زمانانه نه‌بووایه، که
بێگومان له‌گه‌ڵ خه‌له و خه‌رمانی خاکی وڵات یه‌کتریان ته‌واو ده‌کرد،
دانیشتووانی گونده‌کان له برسانا ده‌مردن. ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێ، جوان
جوان دیمه‌نی به‌یانییانی نه‌نکم له‌پێش چاوه که وا چۆن له تاریک و
ڕوونی به‌یانییاندا قاپه‌ماستێکی مانگای له‌سه‌ر ده‌ستی داده‌نا و، بۆ
ئێمه‌ی سه‌لکه‌وبنکه‌ی دێنا تا زگی برسیمانی پێ تێر بکه‌ین. به‌تامترین
خواردنیش هه‌ر ئه‌و خواردنانه‌ن که له‌وێ سه‌رده‌م و ڕۆژێدا خواردوومن!
یه‌کێکی وه‌کو
تاڵه‌بانی که له‌سه‌ر حیسابی زگی برسی و قوڕه‌قوڕ لێ هه‌ڵساوی کورد، زگی
خۆی تێر و ته‌سه‌ل و گه‌وره کردووه و، تۆش به مانگاکه‌ی به‌غدا پێناسه‌ت
کردووه، کابرا هه‌نووکه‌ش فشه‌ی به کورد و داخوازییه‌کانی و مافه ڕه‌وا
و چاره‌نووسسازه‌کانی دێ. هه‌ر دوێنێ شه‌و گشتمان جه‌نابی سه‌رۆک کۆماری
عێراقمان له که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه چاو پێ که‌وت و، قسه ژه‌هراوی و
سووکایه‌تیپێکه‌ره‌کان و فشه‌کردنه‌کانی ئه‌ویشمان له هه‌مبه‌ر دۆزی ڕه‌وا
و مافداری کورد گوێ لێ بوو. ئه‌ی هه‌ر ئه‌وی به‌ناو کورد نه‌بوو گاڵته‌ی
به موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی بێگانه‌ش ده‌کرد و ده‌یگوت:" ئه‌وه ته‌نیا
موعه‌ممه‌ر قه‌ززافی سه‌رۆکی لیبیایه که داوای ده‌وڵه‌تێکی کوردی و
یه‌کگرتنی پارچه‌کانی کوردستان ده‌کات. سه‌رکرده‌کانی کورد داوای ده‌وڵه‌تی
کوردی و یه‌کگرتنی گه‌لی کوردیان نه‌کردووه. بۆ کورد باشتره له‌ناو
سنووری عێراقدا بمێنێته‌وه. عێراق وڵاتێکی عه‌ره‌بی و ئیسلامییه و هه‌تا
هه‌تایێش هه‌ر به یه‌کگرتوویی ده‌مێنێته‌وه. " تاڵه‌بانی هه‌ر له‌و
چاوپێکه‌وتنه ته‌له‌فزیۆنییه‌دا خۆی گه‌لێ مه‌زن ده‌هاته پێش چاو و، به
ده‌ردی خۆیشی گۆته‌نی، کابرایه‌کی ئه‌وه‌نده "مه‌بده‌ئی"یه، هه‌ربۆیه
ئاماده نییه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی دیکتاتۆرێکی وه‌کو سه‌ددامیش ئیمزا
بکات! چونکه له‌کن ئه‌و بیروڕا و پڕه‌نسیپ و بۆچوونه‌کان زۆر له پله و
پایه‌کان گه‌وره‌ترن و، "جه‌نابی عالی"ی ئه‌و ئاماده نییه ئه‌م
پڕه‌نسیپانه به قوربانی چ پله و پایه‌یه‌ک بکات!! بێگومان جه‌لال
تاڵه‌بانی مافی ڕه‌وای خۆیه‌تی ئه‌م جۆره قسانه بۆ ژنێکی لوبنانی وه‌ک
"جیزال" خانم بکات، به‌ڵام کابرا خۆی له من و تۆ باشتر ده‌زانێ، ئه‌م
چه‌شنه قسانه‌ی ئه‌و لای ڕۆڵه‌کانی کورد له‌مێژه ڕه‌واجیان نه‌ماوه و
مۆدیلیشیان به‌سه‌ر چووه! ئه‌رێ خه‌ڵکینه. . هۆ کوردگه‌لی
کوردستانه‌که‌م: داخوا ڕشتنی خوێنی ئه‌و هه‌زاران گه‌نجه کورده‌ی که به
فیتی پارتی و یه‌کێتی و سه‌رانییانه‌وه، له شه‌ڕی نێوان خۆیاندا به‌فیڕۆ
چوون، کارێکی حه‌ڵاڵ و هی سه‌ددامی پیستترین زۆرداریش کارێکی حه‌رام بێ؟؟!!
ڕه‌شنووسی ئه‌و
ده‌ستووره عێراقییه‌ی که تاڵه‌بانی و بارزانی به ده‌سکه‌وتی مه‌زنی
ده‌زانن بۆ کورد، هه‌ر به قسه‌ی خۆیان بێ له بواری ناسینی زمانی کوردی
وه‌ک زمانێکی فه‌رمیی وڵات له‌ته‌ک عه‌ره‌بیدا، شتێکی چاک و تازه‌یه.
ئه‌گه‌ر وایه ئه‌ی بۆ تاڵه‌بانی نابینین له کاتی ئه‌و هه‌موو ئاخاوتن و
له به‌رده‌م کامێرا وه‌ستانه‌یدا، جارێ له جاران، بۆ که‌ناڵی
ته‌له‌فزیۆنێکی جیهانی به زمانی شیرینی کوردی بپه‌یڤێ؟! ده‌ترسێم ئه‌و،
چونکه سه‌رکۆماری عێراقه، هه‌ر پێی باش بێ به زمانی سه‌رده‌ستی
نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ستی عێراق، واته عه‌ره‌ب، قسان بکات و به‌س! تاڵه‌بانی
که به گوێره‌ی کامه‌ران قه‌ره‌داغی بێ، مانگی داهاتوو ده‌چێته ئه‌مریکا
و وه‌ک سه‌رۆکی کۆماری عێراق له‌به‌رده‌م نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان
وته‌یه‌ک پێشکه‌ش ده‌کات و، کێ ناڵێ چاوی به "بۆش"ی به‌ناو هاوپه‌یمانیشی
ناکه‌وێ، ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی ئازایه با به زمانی کوردی له‌پێش ئه‌و ده‌زگا
نێوده‌وڵه‌تییه‌دا په‌یڤێک پێشکه‌ش به نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ته
ئه‌ندامه‌کانی "نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان" بکات! ئێ خۆ "کوردی"ش زمانی
فه‌رمی و دانپێدانراوی عێراقه! یه‌کێ که خۆی به سه‌رۆکی وڵاتێک بزانێت،
پێویسته به زمانی هاووڵاتییانی وڵاته‌که‌ی خۆی قسان بکات و، بۆ گه‌لیش
بدوێت نه‌ک بۆ که‌سانێکی به بنه‌چه ئه‌وروپایی و مرۆڤگه‌لێک که له‌مێژه
له بواره‌کانی مافی مرۆڤ و دیموکراسی و شارستانی و پێشکه‌وتندا هه‌نگاوی
زۆر و به‌رچاویان ناوه.
قسه‌کانی دوێنێی
تاڵه‌بانی له که‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه، وه‌ک هه‌میشه و گه‌لێ له
ئاخاوتنه جیا جیاکانی تریشی، له سووکایه‌تیکردن به کورد و هه‌ست
بریندارکردنی خه‌ڵکی چه‌ساوه و سته‌مدیده‌ی کوردستان به‌ولاوه زیاتر چی
دیکه نه‌بوون. به کورتییه‌که‌ی تاڵه‌بانی شتێکی نوێی نه‌گوت که پێشتر
نه‌مانبیستبێ.
ئه‌رێ کاک جه‌زا
گیان. . خه‌ڵکینه. . کوردینه. . تا ئێستا چ مانگایه‌کی بێنازی ئه‌م
کوردستانه بنده‌سته‌تان بینیوه که به‌م شێوه‌یه‌ی تاڵه‌بانی سووکایه‌تی
به زێد و وار و نه‌ته‌وه‌که‌ی خۆی بکات؟!
مردن و سه‌رشۆڕی و
ڕووڕه‌شی بۆ هه‌ر به‌ناو سه‌رکرده‌یه‌کی کورد که ڕۆڵه‌کانی ئه‌م گه‌له
کۆڵنه‌ده‌ره به چ دانه‌نێت و، له‌به‌ر چاوی دۆست و دوژمنانیش سووکایه‌تی
گه‌وره گه‌وره‌یان پێ بکات!
بژی مانگا و ته‌واوی
ئاژه‌ڵه جوان و ژیکه‌ڵه‌کانی دیکه‌ی کوردستان!
بمرێ ئه‌و کوردانه‌ی
که به ناوی گه‌له‌که‌یانه‌وه سه‌ودا و سازش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه
چاره‌نووسسازه‌کانی کورد و کوردستان ده‌که‌ن!
که‌سانێکی ئاوه‌ها
هه‌زار جار حاشا لێیان، نه کورد بوونه و نه کوردستانیشن!
سوێد 29ـ8ـ2005
mehabadk@hotmail. com
|