له‌ سه‌ر بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵێك له‌ كوردستان نێت كه‌سێك له‌ كه‌لار زیندانی ده‌كرێت

 

دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵ وبه‌داواداچوونه‌ ڕۆژنامه‌وانیه‌كان له‌ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ره‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌سه‌ر كێشه‌ی خانووه‌كانی سه‌عید دڕكه‌و ئه‌و دووماڵه‌ی كه‌ئێستا تێدان، هاوڵاتیه‌ك به‌تۆمه‌تی كۆپێكردنی بابه‌تێكی ماڵپه‌ری (كوردستان نێت) له‌لایه‌ن پۆلیسی كه‌لاره‌وه‌ ده‌ستگیرده‌كرێت. له‌و ڕووه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار پێراگه‌یاندین كه‌ دادوه‌ر ئه‌حمه‌د جه‌لیل و پارێزه‌ر فه‌رهاد حاته‌م سكاڵای یاساییان له‌دژی (نوزاد قادر) كارمه‌ندی نوسینگه‌ی فۆتۆكۆپی به‌مۆ تۆماركردووه‌ به‌تۆمه‌تی ناوزراندنی هه‌ردوو ناوبراو به‌هۆی كۆپێكردنی ئه‌و نوسراوه‌وه‌. تائێستا ناوبراو ئازادنه‌كراوه‌.