به‌یه‌ك گه‌یشتن. . . ك. عوسمان عومه‌ر

 

ئه‌و ساتانه‌
زۆر جودا بووین،
دوو ڕێبوواری
ئه‌ملاولای بنارێك
بووین.
كه‌ (ڕووانین) بوو به‌ ڕێبه‌ر،
ڕێگه‌ی هه‌ورازترین ترۆپكه‌ی
ئه‌م دنیایه‌مان
گرته‌ به‌ر.
له‌وێ نه‌ خود
شه‌ڕی (بوون) بوو،
نه‌ خواست و ویست
به‌ندی وه‌رزی
هات و نه‌هات.
هه‌ر له‌وێشه‌ نه‌ك من و تۆ،
ڕۆحی هه‌مووان
به‌یه‌ك ده‌گات!

. . . . . . . . . . . . . . .

k_osman_omer@yahoo. com