پێشکه‌ش
به‌وانه‌ی
دژی شه‌ڕی
ناوخۆ بوون،
ساڵی 95
نووسراوه
شاهــۆتۆفیق
((خه‌مێکی
ئـه‌زه‌لی و
دووانه‌یه‌کی
له یه‌کنه‌چوو))
قاچه‌کانم
له دووم
نایــه‌ن
گه‌ر ڕێشبکه‌ن،
من ناهێڵم
منیش هێشتم،
ئێوه مه‌مبه‌ن!
بۆکوێم ده‌به‌ن!
چیم لێئه‌که‌ن
چی؟
ئه‌م جه‌سته
شه‌ڵاڵی
خوێنه چۆن هه‌ڵده‌گرن؟
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م، خه‌مێکی
ئـه‌زه‌لیم و
هه‌رده‌تاسێم
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م،
داستانی شه‌ڕه‌کانی
خۆم ده‌نووسمه‌وه
به‌وه‌سفه‌وه...
خۆم بۆ خۆم و
بۆ جنۆکه‌و
بۆ فریشته‌و
بۆ گشت
دونیا؛ سه‌رکه‌وتنه
سه‌رابیه‌کان
به ددانی
کلۆری ڕه‌شم،
ده‌جوومه‌وه
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م خه‌ونه‌کانم
دواییان
نایه.....
بۆیه دوای
هه‌رخۆخواردنێ،
هه‌رمردنێ
به روباری
ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری؛
ئه‌قڵ و
ویژدان و
رابردووم ده‌شۆمه‌وه
هه‌رده‌ژیم
و قه‌ت نامرم
له پێش ناوی
ئێوه‌دا هه‌م
و
ئێوه‌ش له
مندا رسکاون
له‌وه‌ته‌ی
هه‌م، هه‌ر
تینووم و بۆ
مانه‌وه‌م
ناوی خۆمه
به کۆڵمه‌وه
هه‌ر تینووم
و بۆ مانه‌وه‌م
خوێنی جه‌سته‌ی
زاماری خۆم
له ناو پێکی
شه‌ڕه‌کانتان
ده‌خۆمه‌وه
بۆ کوێم ده‌به‌ن!!
چیم لێئه‌که‌ن
چی؟
ئه‌م جه‌سته
شه‌ڵاڵی
خوێنه چۆن هه‌ڵده‌گرن!
ئه‌مه زه‌مه‌نی
جادووی شه‌یتانه‌کان
و
بزه‌ی لێوی
ده‌مامکه هه‌زه‌لیه‌کانه
ڕۆژی زۆڵ و
سۆزانی و شه‌وکوته‌کانــه
ده‌نا ئه‌وڕۆ،
له‌م
ئۆقیانووسی
کفره‌دا
له‌م لیتاوی
جه‌نگانه‌دا
کێ ده‌توانێ
ته‌نها شه‌وێ....
له‌ناو دڵی
کاره‌سات و خه‌رده‌لاویی
ئه‌م جه‌سته‌ما،
تێر بخه‌وێ!
ئێوه گه‌شکه‌ی
چی گرتوونی
قاقای
ناسازی گه‌رووتان،
ئه‌م هه‌موو
گوڵه‌ی هه‌ڵوه‌ران
ئیلهامی کام
شیعری زۆڵ وای
لێکردن،
له پێخه‌فاو
به نهێنی؛
ئه‌م هه‌موو
قه‌ڵه‌مه‌تان
شکان!!
بۆکوێم ده‌به‌ن،
چیم لێئه‌که‌ن
چی؟
ئه‌م مێژووه
پڕکاره‌ساته
به‌چ ڕه‌نگێ
ده‌نووسنه‌وه؟
ڕه‌نگی ده‌ریا
! یا په‌پـووله؟
ڕه‌نگی هه‌ناسه!
یا ڕه‌نگی
ڕێبازه‌کان؟
ئای له ئێوه
چه‌ند
بێ‌ئاگان که
تێـمناگه‌ن
ئای له ئێوه
چه‌ند
بێ‌ئاگان، تێـتان
ناگه‌م
دوێنێ له وڵاتی
په‌پووله و
جوانیدا
له‌ناو نه‌غمه‌ی
سۆز و میهره‌بانیدا
پرسه‌ی قه‌ڵـه‌مێ
دانــرابوو
ده‌یان
شیعر، سه‌ری
خۆیان له
قوڕنابوو
سه‌دان وشه،
قردێله‌ی ڕه‌ش
به به‌رۆکیانا
کــرابوو...
که‌چی لێره
له پرسه‌یه‌کی
جه‌رگی منا
خۆتان دیتان
که چۆن چۆنی
سه‌مایه‌کی
ئاڵۆشاوی؛
بۆ کچانی مه‌یخانه‌کان،
سازکـرابوو
له‌ناوتانا،
گوێم له ده‌نگی
فڕکه‌فڕکی
ئایدیایه
واده‌ی که‌وتن،
ده‌نگی هه‌ستان
بۆکڕوزی
یاسای گوڵ و
تێکشکانی ڕه‌وشته‌کان
فه‌نابوونی
حه‌قیقه‌ت و
کوێربوونه‌وه‌ی
ناوی ویژدان
ئای له ئێوه
چه‌ند
بێ‌ئاگان، یه‌کده‌کوژن
ئای له ئیوه
چه‌ند
بێ‌ئاگان،
خۆده‌کوژن
من و ئێوه!
دووانه‌یه‌کی
له یه‌کنه‌چوین
داستانێکی
سه‌رنه‌که‌وتووین
جارێک من و
جارێک ئێوه
زویر ده‌بین،
ته‌نگاوده‌بین
که‌چی له
دوای هه‌ر
تنۆکێ له
ئازارمــان
قامکه‌کانمان
جووتده‌که‌ین
و دڵۆپێ ئه‌شک
هه‌ڵده‌ڕێژین
بۆ چه‌ند
ساتێ له
ڕۆخـماندا
وه‌رزه
شوومه‌کان ده‌نێژین
من و ئێوه!
دوو خه‌ڵوه‌تگه‌ی
یه‌ک ده‌روێشین
دوو مه‌یخانه‌ی
یه‌ک سه‌رخۆشین
دوو ژیله‌مۆی
یه‌ک
ئاگریــن
له یه‌کناچین..،
به‌ڵام هه‌ردووک
هه‌ر ده‌سووتێین
من بۆ ئێوه
و ئێوه‌ش بۆ
که‌س...
هه‌ر ده‌سووتێین،
هه‌ر ده‌سووتێین
مه‌گه‌ر له
دوور هه‌ر به
چرپه،
گۆرانی بۆ یه‌کتر
بێژین
مه‌گه‌ر
جارێ بۆ چه‌ند
ساتێ
وه‌رزه
شوومه‌کان؛
بنـێژین.
سلێمانی ـ 1995