ته‌ها كه‌ریمی ...ده‌رهێنه‌رێك بۆ ئایینده
به‌ختیار شێخ مسته‌فا
كامێرا به‌هێواشی له‌سه‌ر پرچه سپییه‌كانی (فه‌قێ برایم)ه‌وه ده‌گوازرێته‌وه بۆسه‌ر چاوه خه‌مگینه‌كانی له‌كاتێكدا تیشكی خۆر له‌نێوان تاڵه‌كانی پرچییه‌وه گوزه‌رده‌كات ، ئه‌م گرته‌یه‌و گه‌لێك گرته‌ی كلۆزی ناو فیلمی (كوێستانی سپی) یارمه‌تیده‌ره تا ڕۆبچینه ناوناخی كه‌سه‌ری پاڵه‌وانی فیلمه‌كه ، ئه‌و ناخه‌ی كه توڕه‌یه له‌خۆی ، له‌ده‌وروبه‌ر ، له‌هه‌موو ئه‌و ساتانه‌ی به‌رِێیكرد وله‌كه‌سێك ده‌گه‌ڕا تا داستانی ئێره‌ی بۆ بگێرِێته‌وه . داستانی ئێره ، به‌سه‌رهاتی سپییه به‌ردی ناو چه‌مه‌كانه ، به‌سه‌رهاتی ئه‌سپه‌رِه‌شه‌كه‌ی فه‌قێ برایم وئه‌و ته‌رمانه‌یه كه پاش كوشتن‌یان گورگانخواردوو بون وكه‌سێ نه‌بوو ده‌موچاویان بناسێته‌وه ! داستانی گوله تۆپ و هاوه‌ن وفیشه‌ك وته‌قه‌مه‌نییه ، داستانی جامانه رِه‌ش وسوورو سه‌وزو شین وڕه‌نگه‌كانی دیكه‌یه ،داستانی سپی بوونی پرچی فه‌قێ برایمه پاش مه‌رگی فه‌رهادی تاقانه كورِی . یان ده‌كرێ له‌برى هه‌موو ئه‌مانه بڵێین داستانی شاخه ، ئه‌و شاخه‌ی كه‌سێكی وه‌كو فه‌قێ برایم له‌نزیكه‌وه ده‌زانێ چی تێدا ده‌گوزه‌رێت !
یه‌كه‌م حیزبی شاخ
جامانه رِه‌شه‌كان بوون ، جامانه سووره‌كان هاتن و جامانه
رِه‌شه‌كان توورِه‌بوون ، جامانه لێره‌وه تێده‌گه‌ین فه‌قێ له‌چی توورِه‌یه ؟ تێده‌گه‌ین بۆ هه‌ندێك جار حه‌زده‌كات كه جوێن بدات ، له‌وه ده‌گه‌ین بۆچی كاتێك بێتاقه‌ت ده‌بێت په‌ناده‌باته به‌ر باخه‌كه‌و قسه‌كانی (كاك دكتۆر) ی وه‌بیردێته‌وه ؟ دكتۆر هه‌میشه ده‌یووت "گه‌ر حیزبمان سه‌ربكه‌وێت چیدی منداڵه‌كان مل باریك نابن، ژنه‌كان چاو ئێشه ناگرن ، رِێگه‌ی دووری ئه‌م قه‌د شاخانه وه‌ك شووتی قاش قاش ده‌بن ، ده‌سته زبر‌و قڵیشاوه‌كان نه‌رم ده‌بنه‌وه وه‌ك په‌نیری تازه...." ، فه‌قێ هه‌میشه خه‌ونی به‌و باخه‌وه ده‌بینی ! هه‌رگیز سوكنایی به‌هیچ نه‌ده‌هات ، ئه‌و نماینده‌ی نه‌وه‌یه‌كه كه شه‌رِی هه‌موو رِه‌نگه‌كانی بینی ، خۆی گوته‌نی ته‌رمی شازده حیزبی ئاڵ وگۆرِ كرد ، بۆ هه‌مو ته‌رمێك مشتێك به‌ردی سپی له‌چه‌مه‌كه ده‌رده‌هێنا!
فه‌قێ تورِه‌و بێزار
دوایین ته‌رم ده‌خاته سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی و لێده‌گه‌رِێت تا
ئه‌سپه‌رِه‌ش به‌ته‌نیا به‌مه‌نزلگای خۆی بگه‌یه‌نێت، له‌دیمه‌نێكی
سیحر ئامێزدا ئه‌سپه‌رِه‌ش له‌نێو چه‌می پێش ئاوایی‌دا سه‌رسم ئه‌دات و
وه‌خۆی ده‌كه‌وێت تا ته‌ها كه‌ریمی له‌رِێگه‌ی دیمه‌نه كاریگه‌ره‌كانی فیلمی (كوێستانی سپی) ه‌وه ده‌مانخاته به‌رده‌م چه‌ندین پرسیار و گومان ، كه‌م جار رِێده‌كه‌وێت له‌كورته فیلمێكدا ده‌رهێنه‌ر هێنده بابه‌ت وپرسیارت بخاته به‌رده‌م ، به‌ڵام ته‌ها له‌و ده‌رهێنه‌رانه‌یه كه‌هه‌وڵی داوه سه‌رجه‌م ئه‌و 30خوله‌كه‌ی كاتی ته‌واوی فیلمه‌كه پێكدێنێت بخاته خزمه‌تی به‌رجه‌سته‌كردنی بیرۆكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یه‌وه ، ئه‌وه‌شی به‌پله‌ی یه‌كه‌م یارمه‌تیداوه له‌گه‌یاندنی كاره‌كه‌ی ، رِۆڵی كامێرامان ( كه‌یوان یوسفی)ه كه توانیویه‌تی هه‌قی ته‌واو بدات به گرته‌كانی ، ئه‌مه ئه‌گه‌ر رِۆڵی ته‌ها خۆی فه‌رامۆش نه‌كه‌ین له هه‌ڵبژاردنی تۆنی رِه‌نگه‌كان و گۆشه‌و دووری گرته‌كان و زه‌مه‌نی دیمه‌نه‌كان و وردی له‌هه‌ڵبژاردنی لۆكه‌یشن، وێرِای وریایی له‌مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ئه‌م فیلمه كه كه‌سێكی ئاساییه نه‌ك ئه‌كته‌رێك ، ئه‌مه‌ش هه‌میشه ده‌رهێنه‌ر ده‌خاته ژێر بارێكی گرانه‌وه ، به برِوای من هه‌رئه‌مه‌شه وایكردووه ته‌ها په‌نا به‌رێته به‌ر سه‌ردی كه‌سی یه‌كه‌م نه‌ك دایالۆگ .
ته‌ها كه‌ریمی
كه‌خه‌ڵكی بانه‌یه وده‌رچووی به‌شی سینه‌مای زانكۆی تارانه به‌ویست
بێت یان بێ ئاگا چۆته ژێر كاریگه‌ری ئه‌و قوتابخانه‌یه‌وه كه
ده‌رهێنه‌ره كورده‌كانی رِۆژهه‌ڵات كاری له‌سه‌رده‌كه‌ن ،
به‌تایبه‌تیش له‌هه‌ر یه‌كێك له‌م رِووانه‌وه: یه‌كه‌م پشتكردنه شار‌و
هه‌ڵبژاردنی سیناریۆیه‌ك كه سروشت له‌ئامێز بگرێت ، دووهه‌م
به‌كارنه‌هێنانی میوزیكی وێنه‌یی ، سێهه‌م پابه‌ند نه‌بوون
به‌به‌كارهێنانی ئه‌كته‌ر بۆ نواندنی رِۆڵی كه‌سایه‌تییه‌كان به‌گشتی ده‌توانین بڵێین : كورته‌فیلمی (كوێستانی سپی) كه به‌بودجه‌یه‌كی كه‌م به‌رهه‌مهاتووه‌و یه‌كه‌م ئه‌زمونی سیناریۆ وده‌رهێنانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده لاوه‌یه تا رِاده‌یه‌كی باش سه‌ركه‌وتوو بوو ، دیاره ئه‌م نه‌فه‌سه‌ی ته‌ها بۆ كورته فیلم زۆر شیاوه ، به‌ڵام فیلمی درێژ نه‌فه‌سێكی تری سیناریۆ ومیكانیزمێكی تری ده‌رهێنان ده‌خوازێت ، پرسیارێك كه لێره‌دا بێته ئاراوه ئه‌وه‌یه ، ئایا ته‌ها كه‌ریمی ده‌توانێت په‌ی به‌و جیاوازیانه به‌رێت و له‌داهاتوودا فیلمێكی درێژی شایسته‌مان پێشكه‌ش بكات؟ پرسیارێكه ته‌نها به‌رهه‌مه‌كانی ئایینده‌ی ته‌ها خۆی ده‌توانێت وه‌ڵاممان بداته‌وه.
|
||||
|
گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت