له‌ پێناوی سینه‌مای کوردییدا

بانگه‌وازێک بۆ سه‌رجه‌م هونه‌ردۆستانی کورد له‌هه‌ر جێیه‌ک بن

 

وه‌ک ئاشکرایه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ سینه‌مای کوردی بره‌وێکی باشی به‌ خۆیداوه‌ له‌ ڕێگه‌ی چه‌ند ده‌رهێنه‌رێکه‌وه‌ که‌ بوونه‌ته‌ مایه‌ی شانازی ئێمه‌ به‌ تایبه‌تیش که‌ توانیویانه‌ له‌ بۆنه‌ و ڤیستیڤاڵه‌ جیهانیه‌کاندا شوین پێیه‌ک بۆ هونه‌ری کوردی بکه‌نه‌وه‌.

ده‌رهێنه‌ری کورد (جه‌لال جوانڕۆیی) ش یه‌کێکه‌ له‌وانه‌ی که‌ توانی له رێگه‌ی فیلمی (داڤید و له‌یلا) وه‌ که‌ پا‌ڵه‌وانه‌کانی هه‌ردوو ئه‌کته‌ری ئه‌مریکی (داڤید مۆسکۆ) و خانمه‌ ئه‌کته‌ر (شیڤا ڕۆز) ن ، سه‌رنجی بینه‌رانی کورد و بیانی رابکێشێت پاش ئه‌وه‌ی سه‌رکه‌وتوانه‌ به‌شداریکرد له‌ چه‌ند ڤیستیڤاڵێکی جیهانیدا.

ئه‌م فیلمه‌ له‌ سه‌ر هه‌ردوو ئاستی میللی و ئه‌کادیمی پێشوازییه‌کی گه‌رمی لێکرا به‌ ڕاده‌یه‌ک که‌ بلیمه‌تێکی وه‌کوو (هارۆلد پینته‌ر) ی خاوه‌نی خه‌ڵاتی نۆبل له‌ ئه‌ده‌بداو کاندیدی خه‌ڵاتی ئۆسکاری باشترین سیناریۆنۆس بۆ دوو ساڵ سه‌رسامی خۆی بۆ فیلمه‌که‌ ده‌ربڕی و له‌ سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریش فیلمه‌که‌ بووه‌ مایه‌ی خۆشحالی بینه‌رانی کورد و بیانی .

به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ی کورد نازانین به‌ چ شێوه‌یه‌ک پشتگیری هونه‌رماندانی خۆمان بکه‌ین ، بۆ نموونه‌ تاکو ئێستا له‌ کۆی 260 که‌س که‌ ده‌نگی داوه‌ به‌م فیلمه‌ له‌ سایتی IMDB دا ته‌نها 50 که‌سیان کوردن ! له‌ کاتێکدا به‌ هه‌زاران کورد بینه‌ری ئه‌م فیلمه‌ بوون له‌ ڤیستیڤاله‌ جیاجیا کاند و به‌ خۆشحالییه‌وه‌ پێشوازیان له‌ فیلمه‌که‌ کردووه‌ ! دیاره‌ ده‌نگدان له‌م سایته‌دا گرنگییه‌کی زۆری هه‌یه‌ بۆ بلاوبونه‌وه‌ی فیلمه‌که‌ ، ئه‌وه‌تا به‌ هه‌زاران تورک له‌م سایته‌دا ده‌نگیان داوه‌ به‌ فیلمی ( دۆڵی گورگان) که‌ فیلمێکی شۆفینییه‌ و به‌ ئاشکرا هێرشی تێدا ده‌کرێته‌ سه‌ر نه‌ته‌وه‌ی کورد.

بۆیه‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی ئێمه‌ش ته‌نها چه‌ند ساتێک له‌ کاتی خۆمان ته‌رخان بکه‌ین له‌ پێناوی پشتگیریکردنی هونه‌رمه‌ندێک که‌ پێنج ساڵ ته‌مه‌نی خۆی خستۆته‌ خزمه‌تی ئه‌نجامدانی فیلمێک که‌ له‌ دواڕۆژدا ده‌بێته‌ ناسنامه‌ی میلله‌تێک.

 

تکایه‌ ده‌توانی به‌م هه‌نگاوانه‌ ده‌نگ بده‌یته‌ فیلمی David and Layla :

سه‌ره‌تا سه‌ردانی سایته‌که‌ بکه‌:

 http://www.IMDB.com/

 پاشان ئه‌گه‌ر ئه‌ندام نه‌بیت پێویسته‌ ببیته‌ ئه‌ندام به‌م هه‌نگاوانه‌:

1. له‌ لای راستی شاشه‌که‌وه‌ کلیکی وشه‌ی Register   بکه‌.

2. ویندۆیه‌کت بۆ ده‌کرێته‌وه‌ که‌ پێویسته‌ زانیاریه‌کانی پڕ بکه‌یته‌وه‌ پاشان کلیکی Register   بکه‌.

3. ئیمه‌یلێکت بۆ دێت له‌لایه‌ن IMDM پێویسته‌ کلیکی لینکه‌که‌ی ناوی بکه‌یت وشه‌یه‌کت ده‌داتێ وه‌ک خۆی بینوسه‌ره‌وه‌ و کلیکیSubmit  بکه‌ .

به‌م شێوه‌یه‌ تۆ بویته‌ ئه‌ندام و ئیتر ده‌توانی ده‌نگ بده‌یت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌‌:

 سه‌ردانی لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌ت به‌م فیلمه‌ بکه‌ :

http://www.imdb.com/title/tt0424025/ratings

پاشان له‌و‌ په‌نجه‌ره‌یه‌دا که‌ نوسراوه‌ Vote   ده‌توانی ژماره‌کان هه‌ڵبژێریت که‌ ژماره‌ 10 باشترین پله‌یه‌:

ئینجا کلیلی وشه‌ی Vote  بکه‌ .....به‌م شێوه‌یه‌ ده‌نگدانه‌که‌ت بۆ حساب ده‌کرێت به‌ مه‌رجێک پێشتر له‌و کۆمپیوته‌ره‌وه‌ 2 جار ده‌نگ نه‌درابێت چونکه‌ ته‌نها 2 جار ده‌توانی له‌ سه‌ر یه‌ک کۆمپیوته‌ر ده‌نگ بده‌یت.

بۆ زانیاری زیاتر له‌سه‌ر فیلمه‌که‌ ئه‌م بابه‌ته‌ی مانگنامه‌ی هونه‌ری هارمۆنی بخوێنه‌ره‌وه

 

 هیوادارم که‌ هونه‌ر دۆستان و بینه‌رانی ئه‌م فیلمه‌ وه‌ک ئه‌رکێکی نه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌م ئه‌م بانگه‌وازه‌وه‌ بچن.

 

 

گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌شی هونه‌ری كوردستان نێت