16-10-2003 02:32

شیعرێكی كاریكاتێریی. . ! ... یاسینی فه‌قێ سه‌عی هاوڕێیانم، ڕه‌نگاوڕه‌نگن چهنهبازو زۆر بێده‌نگن. . ژیرن. . شێتن، لهسهرخۆنو تووڕه ئه‌بن. . شادن. . ماتن، لهبهرچاونو بزر ئه‌بن. . • • هاوڕێیانم، پۆلێكی قوتابخانهنو مامۆستاكه‌یان وون بووه. . بهلهمێكن له‌ناو ده‌ریای كۆمۆنیزما، كه‌ناریان لێ بزربووه. . • • هاوڕێیانم، هه‌م دكتۆرن، هه‌م نه‌خۆشن. . به‌ده‌م هه‌موو جه‌نگاوه‌رو به پراكتیك، هه‌موو بۆشن. . • • هاوڕێیانم، دۆستی من و دوژمنیشن. . تورك و عه‌ره‌ب و فارسن و هه‌م كوردیشن. . • • هاوڕێیانم، داركونكهرهن په‌تی سێداره‌ی خۆیانن. . چه‌وساوه‌ی ده‌ستی یه‌كترین كه‌ون، مه‌ڕن، گورگن، ڕێوین. . • • هاوڕێیانم، ڕه‌نگاوڕه‌نگن چه‌نه‌باز و زۆر بێده‌نگن. . به‌ده‌م هه‌موو كارێك ئه‌كه‌ن هاوڕێیانم، زۆر عهنتیكهن. . كۆمۆنیستی گڵۆباڵن نوێنه‌ری چهوساوهكانن. . ئه‌نتی دۆزی نه‌ته‌وه‌یین. . خه‌باتگێڕن، كوردستانین. . هاوڕێیانم، ته‌نیا كوردنین، ده‌نا ئینتهرناسیۆنالین. . • • هاوڕێیانم، ڕه‌نگاوڕه‌نگن چه‌نه‌باز و زۆر بێده‌نگن. . باران و به‌فر و ڕههێڵهن تۆفان و هه‌وره تریشقهن. . گه‌رمای هه‌تاوی ته‌مووزن بارانی په‌ڵه‌ی پاییزن. . • • هاوڕێیانم، زۆر بێكارن نوێنه‌ری پرۆلیتارن. . ڕووناكبیر و ڕه‌خنه‌گرن جهنگاوەرو كڵاوگرن. . زۆر بێكهڵك و كه‌مێك باشن. . ئه‌م دنیاش و ئه‌و دنیاشن. . • • هاوڕێیانم، كۆڕ تێكدەرن زۆر حه‌زیان له میلیشیایه. . هاوڕێیانم، بێ خه‌به‌رن هه‌ندێ ئێرانیشیان تیایه. . هاوڕێیانم، دژەئاراستهی هه‌مووانن كۆنه ڕێفراندوم خوازن. . چونكه هه‌مووان داوای دەكه‌ن ئێستا دژ و عێراقخوازن. . • • هاوڕێیانم، هه‌شتی مارتیان خۆشترئه‌وێ له ژنانی كوردستان‌م. . كوردایه‌تییان پێ شه‌رمه باڵای كرێكاری به‌رلین قهشهنگترە له جوتیار و ڕەنجدەرانم. . • • هاوڕێیانم، نموونه‌ی دژە تهییارن له‌ناو قه‌رەباڵغی زۆرا هێرش دێنن به‌شكم خوایه، بۆكزیان تێبسرەوێنن. . سبه‌ی بۆكز له میدیادا دەكرێته بۆمب گوێی گشت دنیای پێ كهڕئهكهن به‌مه‌ش حیزب، چالاكیان پێ ئه‌نوێنن. . • • 15/10/2003

Hit Counter ميوان ئةم بابةتةي خوصندؤتةوة