لە حەسەن بەنناوە، بۆ حەسەن تورابى، لە ئەبوعەللاى مەودودییەوە بۆ راشد غەنوشى، لە جەمالەدینى ئەفغانییەوە بۆ نەجمەدین ئەربەکان، لەمورسییەوە بۆ ئەردۆغان .ته نها میژووییەکن لەنێوان ململانێی ئوسوڵى ئیسلامی و دەستەڵات (Islamic fundamentalism&power) دا .

دەرکەوتنى گروپى ئیسلامی کلاسیکى لەناو ئیخوان موسلمین دا .جیابونەوەى بیروباوەڕیان بۆ عەقیدەو بۆ سیاسەت .شێوازى بەردەوامیدانى خەباتى ئیسلامى دواى دامەزراندنى دەوڵەتى نەتەوەیی مۆدێرنى سیکۆلار لەلایەن ئەتاتۆرکەوە لەجێی خەلافەتى ئیسلامى (ئاخر ئەمە زۆر موهیمە).

ئینجا نیۆ-ئیسلامیزم، وەکو تەییارێکى ترى ئیخوان موسلمین " حزبى نەهزە لەتونس و ئیسلامییەکانى مەغریب و ئەمانەى تورکیا" ن، بەرگێکى تریان کرد بە بەر ئیسلامدا، کە ئەم شَیوازه لە ئیسلامگەرایی تایبەتمەندیی خۆى هەیە، وەکو چۆن ئۆزاڵ لەگەڵ سەرکردە و بزنسمانە غەربییەکان ویسکى ئەخوارد، لەگەڵ ئیسلامییەکانیش شەونوێژ بەئامانجى ڕاگرتنى باڵانسى هێز.پرسیارە هەرە سەرەکییەکە لێرە ئەوەیە: ئایا دەعوەو سیاسەت پێکەوە ئەکرێت ؟.ئایا نمونەیەکى سەرکەوتووى وا هەیە ؟.دواجار هەرئەبێت پاشەکشێی بەرچاو بکەن لە بانگخوازیی و ئیسلام و ڕێساکانى، ئینجا سیاسەتێکى سەرکەوتوو پێشکەش ئەکەن، وەکو ئەربەکان باوکى ئیسلامى مۆدێرنى تورکییە، ئەم کارەى قبوڵ نەبو، سوپاو ئەردۆغان گەلەکۆمەکیان لێکرد و تەییارێکى ترى ئیسلامییان هێنا، ئەربەکان لایوایە" لەو ڕۆژەوەى ئاک پارتى هاتۆتە دەستەڵات، تورکیا بەرگى ئیسلامى داکەندووە"..ئێستاش:

نیۆ-ئیسلامیزم (Neo-Islamism) ئەیانەوێ پەیوەندییەکانى یان لەگەڵ خۆرئاوا چاک بکەن.

دیموکراسییەت و کۆنسێپتەکانى ترى وەک لیبراڵیزم و بازاڕ وەک تەکتیکێکى شەرعى بەکار بهێنن .

بەتەواویش هەندێکیان قەناعەتیان بەوە هێناوە، کە ئیسلام و کارى سیاسیی بەبێ گونجاندن لەگەڵ شۆڕشى تەکنەلۆژیاو چەمک و دونیاى هاوچەرخ مەحاڵە .تەنانەت نەهزە لەتونس تا ڕاددەیەکى باش ئۆقرەى گرتووه و سەرکەوت لەحوکمڕانییەکەیدا، بەوە تائەوپەڕى مرونەت و تەنازولى لەهەقیقەتى جێبەجێکردنى ئەحکامى ئیسلامى کرد، ئەگەر زۆربەى قانونەکان سەرچاوەى شەریعەتى ئیسلامیش نەبێت ئاساییە (ئەمەش موهیمە) .وەک چۆن سیسى (cc) یش شوێنى خۆى گرت و کەوتە سەر هێڵى خۆى.

به لاى بریجنسکى یەوە، ئەمریکا لەسەر (3) ئاست تەحەدداکانى خۆى پۆلێن کردووە بۆ ئایندە، باڵاترینیان، لە مەدایەکى جیهانى و ناوچەیی زۆرگەورە، چین و یابان ە، کە گەورەترین کێبڕکێی ئەمریکان، لەئاستێکى ئیقلیمى بچوکیشدا ململانێکانى لە شەرق و باکورى ئەفریکاو ئێران و پاراستنى ئاسایشى ئیسرائیل بەڕێوە ئەبات .

خۆرئاوا، زۆر بەباشى چاودێریی دیموکراسییەت ئەکات لەجیهانى عەرەبییدا، دەست بەردان لەخۆرهەڵات مەحاڵە بۆ ئەوروپاو ئەمریکا.بەتایبەت ئەوبەشەى ولاتانى عەرەبى کە بەحوکمى مەلەکییەت داپۆشراون، هەم سەرچاوەى داهاتیان بۆ دەرەوە هەیە، هەم ڕێرەوى ستراتیژیی و شوێنى گرنگییان هەیە، وەک سعودییەو کوەیت و سەڵتەنەتى عەممان و مەغریب و وڵاتانى ترى کەنداو و...تاد .لەسەر کەنداوى فارس و عەرەبییەوە، بۆ دەریاى سور بۆ دەریاى سپى ناوەڕاست ئەڕوانن .هەموو جەند ساڵ جارێک بە تەکتێکیک، بە ستایلێک خۆرئاوا ئەم هێزە ئیسلامیانە (ئەوانەى لەحوکمدان و ئەوانەشى له هەولى دەستەبەرکردنى دەستەڵاتدان) تاقى ئەکاتەوه..بەردەوام هەموو ستراتجستەکان و سکۆڵەرشیبەکان لەم جیهانە ئیسلامییە بە گومانن، دیموکراسییەت هەزم بکات .هەرچەندە بە شاهیدى چاودێرە نێودەوڵەتییەکان، لەدوا ڕۆژەکانى (2014) دا تونس پاکترین و باشترین هەڵبژاردنى ئەنجامداوە .

.

 

' بەهرۆز جەعفەر '

 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.