به ئاماده‌بوونی سینه‌ماكاری كورد "تووره‌ج ئه‌سڵانی" نمایشی فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ" GINKGO له سینه‌ماكانی ئێران ده‌ستی پێكرد.
فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ" (گێڕانه‌وه‌ی هه‌ڵواسراو) یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌مایی وێنه‌گری به‌ئه‌زموونی سینه‌مای ئێران و كوردستان "تووره‌ج ئه‌سڵانی" و به ئاماده‌بوونی ئه‌م سینه‌ماكاره كرماشانییه، "سیاوه‌ش دره‌خشی" یه‌كێك له ئه‌كته‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م فیلمه، "ڕه‌زا عه‌باسی" یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر و چه‌ندین ستافی دیكه، نمایش گشتیی ئه‌م فیلمه له گرووپی سینه‌مایی "هونه‌ر و ئه‌زموون" له سینه‌ماكانی شاری تاران و شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران ده‌ستی پێكرد و له لایه‌ن بینه‌ران و هۆگرانی هونه‌ری سینه‌ماوه پێشوازیی لێكرا.
ئه‌م فیلمه له یه‌كه‌مین نمایشی خۆیدا له چه‌ندین سانسی جیاوازدا له‌وانه: كاتژمێر 5ی دوانیوه‌ڕۆ له سینه‌ما ئازادی شاری تاران، كاتژمێر 7ی ئێوارێی له مۆزه‌خانه‌ی سینه‌مای ئێران له شاری تاران، كاتژمێر 10ی شه‌و له په‌ردیسی سینه‌مایی كورووشی شاری تاران، كاتژمێر 9ی شه‌و له په‌ردیسی سینه‌ما هۆوه‌یزه له شاری مه‌شهه‌د و كاتژمێر 7ی ئێوارێی و 9ی شه‌و له سینه‌ما سووره له شاری ئیسفه‌هان چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان و نمایشكهی بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ستافی ئاماده‌كردنی فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ" GINKGO بریتین له:
سیناریۆ، دیزاینی سه‌حنه، مونتاژ، به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن، به‌رهه‌مهێنه‌ر و ده‌رهێنه‌ر: تووره‌ج ئه‌سڵانی، دهنگههڵگرهكان: نیزامه‌دین كیایی، محه‌مه‌د شاهوێردی و ئه‌مین میرشكاری، وێنه‌گر: مێهدی ئه‌سڵانی، به‌رپرسی پلان: ئیره‌ج محه‌مه‌دی ڕه‌زینی به‌رپرسی كۆمپانیای "ئاوای كوچه خاترهها"، ده‌نگدانه‌ر و میكس: ئه‌مین میرشكاری، موزیك: له هه‌ڵبژاردنی فه‌رهاد مودیری و چه‌ندین پارچه موزیكێك به ئاوازدانه‌ری بێهزاد عه‌بدی، دیزاینی جلووبه‌رگ: فریشته جوغه‌تایی، دیزاینی میكیاژ: سارا ئه‌سكه‌نده‌ری و سه‌ید ڕه‌سووڵ سه‌ید عه‌ڕه‌بی، به ناساندنی چه‌ندین ئه‌كته‌ری لاو، له‌وانه: سیاوه‌ش دره‌خشی، ئه‌شكان یه‌غمایی، ئه‌میر حوسێن بێهزادئهفشار، مێهدی قووچانی، ئاڕش خۆش خوڵق، مه‌حموود و ڕه‌زا شه‌فیع خانی و داریا ئه‌سڵانی
به ڕۆڵ بینینی: سه‌عید ئیبراهیمی فه‌ر، پانته‌ئا په‌ناهی ها، ئێلاهه خاده‌می و نیلووفه‌ر خۆش خوڵق و به ئاماده‌بوونی: ئه‌كته‌ر ناوداری سینه‌مای ئێران خاتوو هێنگامه قازیانی
به‌رپرسی به‌رهه‌م: حه‌سه‌ن ئه‌سڵانی، ئه‌نیمه‌یشێن: جه‌لال نه‌عیمی، دیمه‌نه تایبه‌ته وێنه‌ییه‌كان: ئاڕش كه‌ریمی، چاككردنی ڕه‌نگ: پسپۆڕان و كارناسانی لابراتوواری به‌دیع، به‌رنامه‌داڕێژ: حوسێن ئه‌حمه‌دی نیا، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می ده‌رهێنه‌ر: ڕه‌زا عه‌باسی، مونشی سه‌حنه و یاریده‌ده‌ری ده‌رهێنه‌ر: له‌یلی مورادی، یاریده‌ده‌ری یه‌كه‌می وێنه‌گر: محه‌مه‌د خه‌میس ئابادی و جه‌عفه‌ر ئه‌سڵانی، فۆتۆگرافه‌ر: عه‌لی ره‌فیع پوور و
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی گشتیی: مه‌نسوور جیهانی و مه‌نووچێهر جیهانی.
له پوخته‌ی سیناریۆی فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ"دا هاتووه: سیاوه‌ش، ئه‌شكان و دكتۆر، چه‌ند ڕۆژ پێش ئه‌وه‌ی كه به پێی تیۆری نۆسترادامووس كۆتایی به دنیا بێت له باكووری تاران له یه‌كتری كۆده‌بنه‌وه، ئه‌وان هه‌ر كامیان بیره‌وه‌ری ناخۆشیان له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا هه‌یه. ئه‌و سێ پیاوه به هاوڕێیه‌تی له‌گه‌ڵ چه‌ند گه‌نجی دیكه بۆ ڕزگاربوون له ئازاره‌كانیان له چاوه‌ڕوانی كۆتایی هاتنی دنیادان، به‌ڵام ژیان به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی گشتیی فیلمی سینه‌مایی "جینگۆ".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.