لە ژێر دروشمی (با وێنە یخولقێنین نەک وێنە بگرین) کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکانی کوردستان هەڵدەستێت بە سازدانی خولێکی دوو رۆژە بۆ وێنەگرانی وەزارەتەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

رسول صالح سەرۆکی کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکان گووتی: ئامانجمان لە دامەزراندنی کۆمەڵە، پەرەپێدان بە توانای فەرمانبەرانی راگەیاندنی دام و دەزگا میرییەکان و کەرتی تایبەت و رێکخراوەکانە و وەک یەک چالاکیمان بە باشمان زانی خولێکی وێنەگرتن بۆ وێنەگرانی وەزارەت و دەستە نەبەستراوەکان بە وەزارەتەکان رێک بخەین.

سەرۆکی کۆمەڵەی پەیوەندییە گشتییەکان گووتیشی: ئێمە لەم خولە دەمانەوێت وێنەگران لەگەڵ وێنەی دیکۆمێنیتی رابهێنین و گرنگی بەم جۆرە وێنەگرتنە بدەن کە زۆر بە سوودە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵمەتی رۆشنبیرکردن کە لە فەرمانگەکانیان بەڕێوە دەچێت و بتوانین بە وێنە زیاترین ئامانجی هەڵمەتەکە ببپێکن.

رسول صالح ئاماژەی بەوەش کرد کە خولەکە لە لایەن فۆتۆگرافی بە توانا یونس محەممەد بەڕێوەدەچێت کە بەشداری چەندین پێشانگای ناوخۆیی و نێودەڵەتی کردووە و چەندین خولی وێنەگرتنی بەڕیوەبردووە.

لە کۆتایی لێدوانەکەیدا گووتی خولەکە بە سپۆنسەری کۆمپانیای فەست و بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی مەشق و راهێنانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی راگەیاندن لە رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت.