ئومێد بابان كە بە وتەی خۆی 11 ساڵە لە دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی كار دەكات، ئەمڕۆ 18/12/2016، دەستی لە كار كێشاوەتەوە.

بابان كە وێنەی دەستلەكاركێشانەوەكەی بۆ مەكتەبی مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ناردووە، ڕایگەیاندووە كە لە دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی هەندێك كوڕە بەعسی لاف بەسەر ئەو و خانەوادەی شەهیداندا لێدەدەن و باری ئابووری و داراییان لەبەر چاو ناگرن.

دەشڵێت، بەشێك لە ئەندامانی دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێل و ئەرقا خانوویان هەیە.

ئەمەش دەقەكەیەتی:

بۆ/ مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان

بابەت/ دەستلەكاركێشانەوە

لە 1996ەوە لە ڕیزەكانی پارتی دیموكراتی كوردستاندا پێشمەرگە و رۆژنامەنووسم و مام و ئامۆزاشم شەهیدن، لە دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی هەندێك كوڕە بەعسی لاف بەسەر من و خانەوادەی شەهیداندا لێدەدەن و باری ئابووری و دارایی ئێمەمانان لەبەر چاو ناگرن، بگرە بۆخۆیان ئۆتۆمبێلی ئاخیر مۆدێل و ئەرقا خانوویان هەیە و ئێمەش لە كونجێكی ئەم نیشتمانەدا و لە كەلاوەیەكدا، تەنانەت كرێی خانووشمان پێ نادرێت.

جا بۆیە داوا لە بەڕێزتان دەكەم، دەستلەكاركێشانەوەكەم قبووڵ بكەن و من چیدی بەو جۆرە ناتوانم بەردەوام بم.

لەگەڵ ڕێزی بێپایان.

ئومێد بابان

نووسەر لە ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان

ئیمزا: ئومێد

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

07504302755

وێنەیەك بۆ/ مەكتەبی جەنابی سەرۆك بارزانی

مەكتەبی ڕێزدار نێچیرڤان بارزانی

مەكتەبی جەنابی كاك مەسروور بارزانی