ئاژانسی هه‌وڵگریی ئه‌مریکا (سی. ئای. ئه‌ی) له‌ ڕاپۆرتێکدا، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ بۆیان سه‌لماوه‌ ڕووسیا ده‌ستێوه‌ردانی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ئه‌مریکا کردووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی ترامپ و سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراو پێی وایه‌ ئه‌و ڕاپۆرته‌ ته‌نیا گاڵته‌جاڕییه‌ و بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی به‌های سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکایه‌.

ئاژانسه‌که‌ به‌ پێی هەواڵێکی (واشنتۆن پۆست) ڕایگه‌یاندووه‌ له‌ ئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ و هه‌ڵسه‌نگاندا بۆی ده‌رکه‌وتووه‌ که‌ ڕووسیا هه‌وڵی داوه‌ دۆناڵد ترامپ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی ٢٠١٦دا بیباته‌وه‌ و ببێت به‌ سه‌رۆکی ئه‌مریکا. به‌پێی لێکۆڵینەوەی بەرپرسه‌کانی (سی. ئای. ئه‌ی) ڕه‌خنه‌ی زۆر له‌ سیسته‌می هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکا گیراوه‌ له‌ڕاستیدا که‌موکورتیی سیسته‌مه‌که‌ ڕۆڵێکی وای نه‌بووه‌، به‌ڵام ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا ڕۆڵی سه‌ره‌کی هه‌بووه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ کاردانه‌وه‌یدا به‌رامبه‌ر به‌و ڕاپۆرته‌ی ئاژانسی هه‌وڵگریی ئه‌مریکا، ده‌ڵێت ئه‌وه‌ ته‌نیا گاڵته‌جاڕییه‌ و هه‌ڵبژاردن زۆر ده‌مێکه‌ ته‌واو بووه‌ و ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌مریکا مه‌زن بکه‌ینه‌وه‌.