لە سەرەتاى ساڵى داهاتووەوە ئەمریکا 1700 سەرباز ڕەوانەى عێراق دەکات بۆ هاوکاریکردنى سوپاى عێراق لە شەڕى موسڵدا، ئەو سەربازانە سەر بە 82 هەمین فیرقەى پەڕەشووتى هێزى ئاسمانیى کرۆلۆنیان.

بە پێى ڕاگەیەندراوێکى فیرقەى پەڕەشووتى هێزى ئاسمانیى کرۆلۆن، ئەو سەربازانە زۆر بە باشى ڕاهێنراون و ئامادە و دابەشکراون و هەروەها گونجاون بۆ ئەو حاڵەتە سەربازییەى شەڕى موسڵ . لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هێزى پەڕەشووتى ئێمە بۆ ڕاوێژکارى ئامادەکراون و تیمەکەمان چاوەڕوانن بۆ دەستپێکردنى ئامانجە گرنکەکەیان و ئەو هەلەى لەبەر دەستیانە بۆ یارمەتیدانى سوپاى عێراق.