ڕووسیا و چین دژ به‌ بڕیارێکی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بۆ ڕاگه‌یاندنی هه‌فته‌یه‌ک ئاگر به‌ست له‌ حه‌لەبی سووریا مافی ڤیتۆیان به‌کار هێنا.

ڤیتاڵی چورکن، باڵیۆزی ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان ڕایگه‌یاند که‌ بڕیارێکی لەوجۆرە وا ده‌کات که‌ گرووپه‌ یاخیبووه‌کان له‌ ماوه‌ی ئاگر به‌سته‌که‌دا خۆیان ڕێک بخه‌نه‌وه‌.

سپۆتنیک بڵاویکرده‌وه‌ که‌ سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌م هه‌فته‌یه‌دا له‌گه‌ڵ جۆن کێری هاوتای ئەمریکیی خۆی لە واشنتۆن گفتوگۆ ده‌کات له‌سه‌ر پلانێک تا گروپه‌ چه‌کداره‌کان له‌ شاره‌که‌ بکشێنه‌وه‌.

به‌ پێی وتەی لاڤرۆڤ که‌ حکومه‌ته‌که‌ی پشتیوانی ڕژێمی بەشار ئه‌سه‌د ده‌کات له‌ هێرشی بۆ سه‌ر گروپه‌ چه‌کداره‌کان، پلانه‌که‌ به‌ شێوه‌یه‌که‌ که‌ گروپه‌کان له‌ شاره‌که‌ بکشێنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی نه‌کشایه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی تیرۆریستی له‌ گه‌ڵدا بکرێت.