ڕۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ره‌نسی بڵاویکرده‌وه‌ که‌ (فرانسوا ڤاڵ) سه‌رۆک وه‌زیرانی فه‌ره‌نسا ده‌ستی له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران کێشایه‌وه‌ تا خۆی بۆ سه‌رۆکایه‌تیی کۆماری فه‌ره‌نسا بپاڵێوێت. وا پێده‌چێ ڤاڵ بکه‌وێته‌ ڕکابه‌ریی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار له‌گه‌ڵ (فرانسوا فیۆن)ی موحافه‌زه‌کار و هه‌روه‌ها پاڵێوراوی باڵی راستڕه‌و (ژان ماری لۆپان).

پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌کرێت که‌ (فرانسوا ڤاڵ) بۆ ڕێگریکردن له‌ ڕاستڕه‌وه‌ توندڕۆکان تا بگه‌نه‌ سه‌رۆکایه‌تی، خۆی بپاڵێوێ و له‌ بڕیارێکی چاوه‌ڕواننه‌کراویشدا، فرانسوا ئۆڵاند سه‌رۆک کۆماری ئێستای فه‌ره‌نسا ڕایگه‌یاند که‌ بۆ خولی داهاتوو خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆمار کاندید ناکاتەوە. جێی باسە، وا بڕیاره‌ له ‌مانگی نیسانی داهاتوودا، هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌ بچێت.