دۆیچه‌ڤیللا بڵاویکرده‌وه‌ که‌ ئاژانسی هه‌واڵگریی ئه‌ڵمانیا ،که‌سێکی له‌ نێوخۆی خۆیدا ده‌ستگیر کردووه‌ که‌ کاری بۆ داعش کردووه‌ . به‌پێی ڕاپۆرته‌که‌ که‌سێکی ئه‌ڵمانی‌ و بە ئایین موسوڵمان پلانی ئه‌وه‌ی بووه‌ که‌ باره‌گای هه‌وڵگریی له‌ شاری کۆلن بته‌قێنێته‌وه‌ و ئه‌و که‌سه‌ ته‌مه‌نی ٥١ ساڵانه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌کەی دۆیچەڤێللا‌ ، ئه‌و که‌سه‌ به‌ ناوی خوازراوه‌وه‌ چالاک بووه‌ له‌ وێبسایته‌ ئیسلامییه‌ توندڕۆکان و زانیاری وه‌رگرتووه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که‌ی هێرش ده‌کرێته‌ سه‌ر ئیسلامییه‌کان. هه‌روه‌ها زانیاری گرنگیشی داوه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌، و پلانی زۆر هه‌بووه‌ و که‌سێکی مه‌ترسیدار بووه‌

به‌پێی ڕۆژنامه‌ی ئه‌ڵمانی (دێر شپیگڵ)یش ئه‌و که‌سه‌ له‌ ٢٠١٤ ه‌وه‌ بووه‌ته‌ موسوڵمان، به‌ڵام خێزانه‌که‌ی خۆشی زانیارییان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ نه‌بووه‌.