ئیرۆپۆل که‌ ده‌زگای پۆلیسی ئه‌وروپایه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا وڵاتانی ئه‌وروپا له‌ بوونی ده‌یان ئه‌ندامی چالاکی داعش له‌ ئه‌وروپا ئاگادار ده‌کاته‌وه‌. ئیرۆپۆل ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ ئێستا ده‌یان ئه‌ندامی چالاکی داعش له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا خۆین حەشار داوە و ئاماده‌ن که‌ تاکتیکه‌کانی ڕێکخراوی داعش جێبه‌جێ بکه‌ن.

هه‌روه‌ها به‌پێی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌ که‌ له‌ سایتی ده‌زگای پۆلیسی ئەوروپا بڵاوبووه‌ته‌وه‌، داعش ئاماده‌یه‌ هه‌مان ئه‌و تاکتیکانه‌ی که‌ له‌ عێراق و سووریا به‌کاریان ده‌هێنێت له‌ ئۆتۆمۆبێلی بۆمبڕێژکراو و کرده‌وه‌ی خۆکوژی و هێرشی کیمیایی، لەو وڵاتانەش به‌کاریان بهێنێت. لەو ڕووەوە دەزگای پۆلیسی ئەوروپا وڵاتانی ئه‌وروپا وریا ده‌کاته‌وه‌ که‌ لەو بارەیەوە ڕێکاری پێویست بگرنەبەر.