سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق ڕایگەیاند بەغدا بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ناکات. سەعد حەدیسی وتەبێژی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا کە سایتی وێستگە بڵاوی کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ناوەندی لەسەر بنەمای دەستووری عێراق مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات، بەوەی کە بەپێی دەستوور، چەند پارێزگایەک لە چوارچێوەی هەرێمی کوردستاندا خۆیان رێکخستووە و خاوەن دەستور و پەرلەمان و دامەزراوەی حكومی تایبەت بە خۆیەتی و هەرجۆرە مامەڵەکردنێکی بەجیا لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بە پێشێلکردنی دەستووری وڵات دانا. ئەمە لەکاتێکدایە کە هەندێ کەسایەتی و لایەنی سیاسیی هەرێمی کوردستان داوا دەکەن حکومەتی بەغدا بەجیا مامەڵە لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بکات.