سەرچاوەیەک لە سوپای عێراق ڕایگەیاند لە ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵدا زیاتر لە دوو هەزار چەکداری داعش کوژراون. ئاژانسی ئارا نیوز، لێدوانێکی فەرماندەی گشتیی سوپای عێراقی بڵاو کردەوە کە تیایدا ئاشکرای کردووە لە ماوەی دوو هەفتەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی موسڵ و ناوچەکانی دیکەی پارێزگای نەینەوا، زیاتر لە دوو هەزار چەکرادی داعش کوژراون.

جێی باسە، لە ماوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکەدا لەلایەن هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سەر بە حکومەتی عێراق، دەیان شارۆچکە و گوندی پارێزگای نەینەوا لە تیرۆریستانی داعش پاک کراونەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی موسڵ بەردەوامی هەیە.