ستراتفۆر: داعش ٧٥٠ هه‌زار هاووڵاتی سڤیل له موسڵ وه‌ک قەڵغانی مرۆیی به‌کارده‌هێنێت....
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 354
ده‌زگای شرۆڤه‌کاری و هه‌واڵگریی ستراتفۆر له ڕاپۆرتێکدا ئاماژه بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕادده‌ی کاره‌ساتی مرۆیی هاوشانی شه‌ڕی سه‌ربازی بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌کات و ده‌ڵێت له ئێستادا نزیکەی ٧٥٠ هه‌زار که‌س له‌لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ک قەڵغانی مرۆیی بهکاردەهێنرێن.
به پێی ڕاپۆرتی ستراتفۆر، داعش ده‌ستی به به‌کارهێنانی قەڵغانی مرۆیی کردووە و له ئێستادا ٧٥٠ هه‌زار که‌س قوربانین. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌کات که له هه‌موو شوێنێک له عێراقدا که‌مپی ئاواره‌کان بڵاوبوونه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ی لە موسڵیشه‌وه ئاواره ده‌بێت، ده‌چێته ئه‌و که‌مپانه که زۆر زیاتر له ئاستی خۆیان خه‌ڵکییان تێدایه و بارودۆخی ته‌ندروستی و مرۆیی تیایاندا خراپه. هه‌روه‌ها ده‌زگای شرۆڤه‌کاری و هه‌واڵگریی ستراتفۆر ده‌ڵێت هه‌رێمی کوردستان به هۆی نه‌بوونی بودجه و گرفتی سیاسییه‌وه باری زۆر قورس بووه و ڕێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانیشی له‌و بارودۆخه ئاگادار کردووه‌ته‌وه.