فه‌لاح مسته‌فا: له‌لایه‌ن حکومه‌تی عێراقه‌وه ڕێز له زمانی کوردی ناگیرێت...
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 374
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕەخنە لە حکومەتی بەغدا دەگرێت بەوەی کە ڕێز لە زمانی کوردی ناگرێت. فه‌لاح مسته‌فا، به‌رپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان له چوارچێوه‌ی گفتوگۆکانی دیداری مێریدا ڕایگه‌یاند له عێراقدا ڕێز له زمانی کوردی ناگیرێت. مسته‌فا وتی ئێمه له خۆمانه‌وه هیچ کێشه‌یه‌کمان له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست نه‌کردووه و پێویستە یه‌کێتیی وڵاتیش ئاره‌زوومه‌ندانه بێت.
هەر لە پانێلەکەدا فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کورستان وتی: به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستووره‌وه له عێراقدا ڕێز له زمانی کوردی ناگیرێت، ئه‌گه‌ر من نووسراوێک به کوردی بۆ به‌غدا بنێرم پشتگوێ ده‌خرێت. وتیشی وه‌زیری که‌نه‌دی سه‌ردانمان ده‌که‌ن، هه‌مان قسه به ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی دووباره ده‌که‌نه‌وه،که لێی ده‌پرسین بۆ دووباره‌ت کردووه ده‌ڵێت فه‌رمانی ده‌ستووره.