وزەنیوز – هەولێر

وەزیرینەوتی ئێران (بێژەن زنگەنە) ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی دەست دەكات بە هەناردەكردنیگازی سروشتی بۆ ئەوروپا، بەڕێوبەری كۆمپانیای گازی نیشتیمانی ئێرانیش هەناردەیگازی سروشتی بۆ توركیا راگەیاند.

دوایسەردانی بەرپرسانەی توركیا بۆ روسیا و ئێران گرژییەكانی نێوان ئەو وڵاتانەخاوبونەتەوە و لە ئێستاشدا لە پێناو توندوتۆڵكردنی پەیوەندیەكان،  ئێران گازیسروشتی هەناردەی توركیا دەكات و ئامادەیی ئێران نیشاندراوە بۆ هاوكاری كردنیزیاتری توركیا لە لایەن ئێرانەوە.

حەمید رەزاعراقی، بەڕێوبەری كۆمپانیای گازی نیشتیمانی ئێران، بۆ دەزگا نێوخۆییە ئێرانیەكانراگەیاندووە كە ئێران لە توانای دایە هەناردەكردنی گازی سروشتی بۆ توركیا زیاد بكاتبە ڕێژەی 6 ملیۆن مەتر سێ جا لە ڕۆژێكدا.

بەپێیڕێككەوتنی نێوان ئەو دوو وڵاتە، ئێران 30 ملیۆن مەتر سێجا گازی سرووشتی هەناردەیتوركیا دەكات لە ڕۆژێكدا، هەروەك ئاماژە پێدراوە جگە لەم ڕێژەیە ( 30ملیۆن مەترسێجا) ئێران ئەتوانێت ئاستی هەناردەكردن بە ڕێژەی شەش ملیۆن مەتر سێجا بەرزبكاتەوەلە ڕۆژێكدا جگە لەو رێژەیەی دیاریكراوە.

ئەراقیدووپاتی دەكاتەوە كە ئەو بەرزكردنەوەی ئاستی هەناردەكردنی گازە سەروشتیە دوای رێكوەتنێكی نوێیەوە ئەنجامدەدرێت لە نێوان توركیا و ئێران.

عراقیهەروەها ئاماژەی بە ئەوەش كرد كە ئەوان لە (21ی ئادار تاوەكو 6ی ئاب 2015) بڕی 2. 093 ملیار مەتر سێجا گازی سروشتیان هەناردەكردووە.

هەروەها وزەیری نەوتی ئێرانی بێژەن زەنگەنە بۆ دەزگا راگەیاندنە ئێرانیەكانی راگەیاندووە كە ئێران لە قۆناغی دانانی بلانی هەناردەكردنی گازی سروشتیە (LNG : Liquefied Natural Gas) بۆ بازای وزەی ئۆروپا.

زەگەنەراشیگەیاندووە ئەو كەمپانیایانەی كە بەرهەمە پترۆكیمیاویەكان هەناردە دەرەوەیئێران دەكەن لە باج دەبەخشرێن.