حکومەتی بەلجیکا بڕیاری داوە بڕی ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ تەرخان بکات بۆ هاوکاریکردنی مرۆیی لە عێراق. لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەشدا کە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیکا بڵاوی کردووەتەوە، وەزیرانی دەرەوە و گەشەپێدانی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند بەمەبەستی بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی عێراق کە لە دەستی داعش ئازاد کراون، بڕی ١٣ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار یۆرۆ پێشکەش بە عێراق دەکات. بۆ ئەم مەبەستەش بڕی ٢ ملیۆن یۆرۆ تەرخان دەکرێت بۆ کەمپی ئاوارەکان لە سنووری هەرێمی کوردستان.

ئەو دوو وەزیرەی حکومەتی بەلجیکا ئەوەشیان دووپات کردەوە کە وڵاتەکەیان لەگەڵ ئەو هاوکارییانە، بەردەوام دەبێت لەسەر چالاکی و هاوکاریی سەربازی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە دژی داعش لە عێراق و سووریا.