هەولێر ... تایبەت بە ئاژانسی وزەنیوز

بەمەبەستی رێكەوتن و یەكلاییكردنەوەی كێشەكانی تایبەت بە دۆسیەتی نەوت و گاز لەنێوان هەولێر و بەغدا هەولێكی نوێ لە ئارادایە بە مەبەستی لەیەكتر نزیككرنەوەی هەولێر - بەغدا و گەیشتن بە رێككەوتن، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای سۆمۆ پێی وایەرێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبەرژەوەندی هەردوولایە، حكومەتی هەرێمیش ئامادەییگفتوگۆی راگەیاندووە.

د. فەلاح عامری، بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای بە بازاركردنی نەوت ( سۆمۆ ) لە لێدوانێكی تایبەت ئاژانسی وزە نیوز رایگەیاند" هەندێك هەوڵ هەیەلە نێوان هەرێمی كوردستان و حكومەتی ناوەندی بە مەبەستی لێك نزیك كردنەوەیتێڕوانینەكانی هەردوولا و بەو هیوایەم هەوڵەكە سەركەوتوو بێ".

هەروەهابەرێوەبەري گشتی كۆمپانیای سۆمۆ سەبارەت بە رەنگدانەوەی رێكەوتنی نێوان بەغداوهەولێر وتی" رێكەوتنی نێوان بە غدا و هەولێر بە قازانج بۆ هەردوو لایەن دەشكێتەوەو لە بەرژەوەندی گەلی عێراقیش دەبێ ".

سەفیندزەیی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ ئاژانسی وزە نیوز رایگەیاند " حكومەتیهەرێم هەمیشە ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و رێككەوتن "

سەبارەتبە رێكەوتنی هەولیَرو بەغدا لەسەر كێشەكانی نەوت، د. زاهیر مەجید، پسپۆڕ لە یاسا وگرێبەستەكانی نەوت تایبەت بە (ئاژانسی وزە نیوز)ـی راگەیاند" ئەستەمە رێكەوتنێكیتوكمەو گشتگیر ئەنجامبدرێت چونكە كێشەكان زور و گەورەن، زیاتریش پەیوەستن بەكۆنتروڵكردن و ئیدارەدانی پرسەكانی نەوت و غاز".

هەروەهاوتیشی " دەكرێ رێكەوتنێكی كاتی بكرێت لەسەر فروشتنی نەوتی كەركوك لەلایەن هەرێمیكوردستان لە رێگەی رێكەوتنێك بەڵام هەرگیز حكومەتی هەرێم قەبول ناكات سومو كونترۆڵیفرۆشتنی نەوتی هەرێم بكات".

هەروەهاسەبارەت بە لایەنی یاسایی و جیاوازی بۆچونەكان لێكدانەوەكان وئاسۆی رێككەوتن، د. زاهیر مەجید وتی" لە حالی حازردا بە پیی یاسای بودجەی ئیتیحادی سالی ٢٠١٦ ئەوبابەتە ریكخراوە لەو یاسایەدا، بەڵام كێشە لەسەر راڤەكردنی دەقەكاندا هەیە، بۆیەئەگەر رێكەوتنی دیكەش بكرێت ئەوا هیچ گەرەنتیەك نیە بو ئەوەی رێكەوتنەكە وەك خۆیجێبەجێ بكریت، بۆیە من لەو باوەرەدا نیم بەو عەقلیەتەی كاربەدەستانی بەغدا كاری پێدەكەن هیچ ریكەوتنیك سەركەوتووبیت".

--