دوای لێدوانی جەمیل بایک سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە کە ڕایگەیاندبوو لەمەودوا شەڕ دەخەینە ناو شارە گەورەکانەوە، دوو تەقینەوەی گەورە لە ماردین و ئامەد ڕوویاندا و بە دەیان کەس بوونە قوربانی، لە بەرامبەردا بۆ جاری دووەم لە ماوەی دوو ڕۆژدا سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە هۆشداری دایە پەکەکە و ڕایگەیاند کە ڕێگە نادەن شەڕ بکەوێتە ناو شارەکان.

جەمیل بایک سەرۆکی کۆنسەی سەرۆکایەتیی پەکەکە لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکانی سەربە حزبەکەی وتبووی، ئەگەر ڕەوشی عەبدوڵڵا ئوجەلان لە زینداندا باش نەکرێت، ئێمە شەڕەکە دەخەینە شارەگەورەکان، ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەوان لە ئامادەباشیدان بۆ ئەم مەبەستە.

دوای ئەوەش سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە لە کۆبوونەوەی حزبەکەیدا ڕایگەیاند ئەوان دژی چالاکیی سەربازین لەناو شارەکاندا و ڕایگەیاند، پێویستە هەموو لایەک هەوڵەکان بۆ بەرقەرابوونی ئاشتی بخەنە گەڕ. دەمیرتاش پیشتریش لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەی جمهوریەتدا وتبووی کە ئێمە وەک هەدەپە بەدوای ئاشتیدا دەگەریێن و دژی هەر هەوڵیکین بۆ گواستنەوەی شەڕ بۆ ناو شارەکان، لەو ڕووەوە داوای لە پەکەکە کرد ڕێگای گفتوگۆ بگرنەبەر .

شایانی باسە، . دوێنی دوو تەقینەوەی گەورە لە شارەکانی ماردین و ئامەد ڕوویاندا و بەپێی سەرچاوەکان لە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەست دا و برینداربوون. لەو بارەیەوە، ئەمریکا کردەوە تیروریستییەکانی ئامەد، ماردین و شەرناخی ئیدانە کرد.