باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا: بە جیا چەک بۆ هێزی پێشمەرگە دەنێرین. . .

باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا دەڵێت چەک بۆ هێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق ڕەوانە دەکەین. لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئینتەرفاکس، ئیلینا مۆگانۆف باڵیۆزی ڕووسیا لە بەغدا ڕایگەیاند بە مەبەستی پاڵپشتی سەربازی بۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، ڕووسیا بە جیا چەک و هاوکاریی سەربازی ڕەوانە هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکات.

بە گوێرەی لێدوانی سەرچاوەی دیپلۆماسیی ڕووسیا، ئەو وڵاتە هەر دوو مانگ جارێک چەک و کەرەستەی دیکەی سەربازی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هێزەکانی سوپای عێراق ڕەوانە دەکات.