ئاژانسی ناسای ئه‌مریکی ژمارەیەک کارمه‌ندی ده‌وێت بۆ سه‌ر هەسارەی مه‌ریخ و داوا ده‌کات ئه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌نده‌ ناوی خۆی تۆمار بکات. ئاژانسی ناسا ڕاگه‌یه‌نراوێکی بڵاو کرده‌وه‌ که‌ تیایدا داوا ده‌کات ئه‌و مامۆستا و ئه‌ندازیار و جووتیارانه‌ی خوازیارن له‌ سه‌ر هەسارەی مه‌ریخ بژین، ناوی خۆیان تۆمار بکه‌ن.

ناسا له‌ هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی گونجاودایه‌ بۆ پێکهێنانی یه‌که‌م کۆمه‌ڵگەی مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی مه‌ریخ.