سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی لەسەر پێویستیی گەڕانەوەی پەکەکە بۆ گفتوگۆکانی ئاشتی لە تورکیا کردەوە. سایتی کوردپرێسی ئێرانی هەواڵی دیمانەیەکی تەلەفزیۆنیی (ئانتۆنی بلنکین) یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکای بڵاو کردەوە کە تیایدا بەرپرسە ئەمریکییەکە وێڕای پشتیوانی لە هەڵوێستی حکومەتی ئەنقەرە، پەکەکە بە تێکدانی پرۆسەی ئاشتی تۆمەتبار کرد و وتی سێ ڕێگا لە بەردەم پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)دا هەیە. بە پێی لێدوانەکەی بلنکین، دەبێ پەکەکە وێڕای ڕاگرتنی شەڕ لە تورکیا، چەک دابنێت و بگەڕێتەوە سەر مێزی دانوستانەکان لەگەڵ ئەنقەرە.

لە لایەکی دیکەوە، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ڕایگەیاند کە پەکەکە و تورکیا ناتوانن لە ڕێی سەربازییەوە بگەنە ئامانجەکانیان. جەمیل بایک، لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی (دۆچەڤێلە)ی ئەڵمانیا، وتی "بەکارهێنانی هێزی سەربازی کێشەکانی تورکیا چارەسەر ناکات و پەکەکە و حکومەتی تورکیا بە ئامانجەکانیان ناگەیەنێت". ناوبراو وتیشی "کێشە و پرسی کورد لە تورکیا تەنیا لە ڕێی سیاسی و دیموکراسییەوە چارەسەر دەکرێت". هاوسەرۆکی پەکەکە، داننان بە بوونی کورد لە تورکیای بە ڕێگەچارەی چارەسەری کێشەکان لەو وڵاتە دانا و وتی گەروابێت، ئێمە دەستی ئاشتی بۆ بەرپرسانی تورکیا درێژ دەکەین.