رۆژنامەنووسێكی پارتی ئاشكرای دەكات، ھەموو بەرپرسانی ڕاگەیاندنی پارتی خاوەنی سەیارەی درع و باغ و باغاتی زەبەلاح و باڵاخانەی مۆدێرنن. تكاش لە مەسعوود بارزانی دەكات، فریا بكەوێت.

ئومێد بابان كە نووسەرە لە ماڵپەری فەرمیی پارتی، دەستی لە كار كێشایەوە و لە وێنەیەكی دەستلەكاركێشانەوەكەشیدا، ڕایگەیاندووە: بۆ كاك مەحموودی مدیر، مدیری دەزگای رۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، ئێمەش قوربانیمان داوە، ئەرێ خێرە تۆ و سەرجەم بەرپرسانی ڕاگەیاندنی حزبەكەت ھەموو بوونە لۆرت، خێرە ھەمووتان مەزرەعە و ڤێللای زەبەلاحتان ھەیە و كادرانیش ھیچ؟

ئێوە خەڵكتان پێ گەوجە یان. . . ؟

دەشڵێت: من ئێستا كە نامەی دەستلەكاركێشانەوە دەنووسم، ھیچم نییە تا لە دەستی بدەم، ئەوە ئێوەن بە ھەزاران دۆنم زەویی خەڵكتان داگیر كردووە و سەدان ھەزار كرێچیش بە گونتان! دەزانی، چاكترە بە خۆت و دارودەستەكەتدا بچیتەوە؟

دەزانی ئەو مدیرانەی تۆ داتناون، ھەموو خاوەنی سەیارەی درع و باغ و باغاتی زەبەلاح و باڵاخانەی مۆدێرنن.

وتیشی: "نادادی لەناو پارتیدا گەیشتووەتە لووتكە، تكایە سەرۆك فریا كەوە. "