پێگەی فەرمیی کۆشکی ئەلیزێی سەرۆکایەتیی فەرەنسا ڕیپۆرتاژێکی تایبەت لەسەر وەفدی کوردستان و پێشمەرگە بڵاو دەکاتەوە. پێگەی فەرمیی کۆشکی ئەلیزێی فەرەنسا، ڕیپۆرتاژێکی ڤیدیۆیی لەسەر سەردانی وەفدی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە بڵاوکردووەتەوە کە بۆ نمایشکردنی فیلمی (پێشمەرگە) لە فیستیڤاڵی کان لە فەرەنسان. فیلمی پێشمەرگە لە دەرھێنانی فەیلەسوفی فەرەنسی (بێرنارد ھینری لێڤی)یە و بۆ ئەمساڵ لە فیستیڤاڵی کان نمایش کرا.

لە ڕیپۆرتاژەکەدا ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق باس لە چوونی وەفدەکەی هەرێمی کوردستان دەکات بۆ فەرەنسا بۆ نمایشکردنی فیلمەکە و ڕۆڵی پێشمەرگە و پێداویستییەکانی پێشمەرگە دەکات و دەڵێت "بڕوای زۆرمان بە سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ئۆڵاند ھەیە".

ھەروەھا سەفین دزەیی وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندامی وەڤدەکە، باس لە گرنگیی بەشداریی کورد و پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش و بەشداریی پۆزەتیڤانەی پێشمەرگە لە بەدەستهێنانی سەرکەوتن دەکات.

سەرۆکی فەرەنسا فرانسوا ئۆڵاند لە ڕیپۆرتاژەکەدا ئاماژە بە گرنگیی ڕۆڵی پێشمەرگە بۆ کوردستان و ئاسایشی عێراق دەکات. سەبارەت بە سەرکەوتن بەسەر داعشیش، سەرۆکی فەرەنسا دەڵێت "پێشمەرگە گرنگە بۆ پاراستنی ئاسایشی جیهان".