سەرۆکی لیژنەی ھەواڵگریی گشتی لە کۆنگریسی ئەمریکا، ڕایگەیاند بۆ ڕێگرتن لەوانەی دەستکاریی راپۆرتەکانی ھەواڵگریی دەکەن، یاسای ھەواڵگریی ئەمریکامان گۆڕی. گۆڕانکاریی لەو یاسایە لە کاتێکدایە کە بەڵگە خرایەڕوو لەسەر دەستکاریکردنی ئەو ڕاپۆرتانەی لەسەر شەڕی دژ بە داعش ئامادە کراون لە لایەن ھەندێک لە بەرپرسانی پەنتاگۆنەوە و وایانکردووە کە ڕاپۆرتەکان بە گەشبینیی زیاترەوە سەیر بکرێن. ئەمەش ھەڕەشەی ئەوە دەکات کە دۆسیەیەکی گەورە بۆ حکومەتی باراک ئۆباما بکرێتەوە.

ئەو یاسادانەرە ئەمریکییە ڕایگەیاند "یاسا نوێیەکە بە کۆی 375 دەنگ لە بەرامبەر 35 دەنگی دژ بڕیاری لەسەر درا و لەمەودوا بەرپرسانی پەنتاگۆن ناتوانن دەستکاری ئەو ڕاپۆرتانە بکەن". ھەروەھا ئاماژەی بەوە کرد کە ھەواڵدەرەکانیش دەتوانن ڕاستەخۆ بگەنە کۆنگریس و زانیاریی خۆیان بدەن.