وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە ڕاپۆرتێكدا تێچووی شەڕی داعشی بڵاو كردەوە. بەپێی ڕاپۆرتێكی پنتاگۆن، لە یەكەم ڕۆژی شەڕی داعشەوە لە 8ی ئابی ساڵی 2014 تا كۆتایی مانگی ڕابردوو، تێچووی ئەو شەڕە نزیكەی 7 ملیار دۆلار بووە كە دەكاتە 11 ملیۆن و 600 هەزار دۆلار لە ڕۆژێكدا.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا، لەسەدا 48ی خەرجییەكان، سەرفی هێرشە ئاسمانییەكان لە دژی بنكە و مۆڵگەی چەكدارانی داعش كراوە. ئەوانەی دیكەش لە كاری لۆجستی، چاودێریكردن و هەروەها چەك و كەلوپەلی سەربازی خەرج كراون.