وەزارەتی ئەوقاف: بەكارهێنانی مینبەری مزگەوت بۆ هاندان و توندوتیژی و كاری سیاسی، رێگەپێدراو نییە
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 592
بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم ڕایگەیاند، ئەو سێ مەلایەی كە ئەمڕۆ هەینی كۆمەڵێك خەڵكی حزبییان هێنابووە مزگەوتەكان و پشێوی و ئاژاوەیان دروست كرد، دەدرێنە دادگا، چونكە بەكارهێنانی مزگەوت و مینبەری مزگەوت بۆ هاندان و توندوتیژی و كاری سیاسی، رێگەپێدراو نییە.
(مەریوان نەقشبەندی)، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك وەهای نووسیوە:
بەیاننامەیەك لە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینییەوە
دوای ئەوەی وەزارەتی ئەوقاف لە چوارچێوەی رێوشوێنە ئیداری و چاكسازییەكانیدا لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێرەوە 3 مامۆستای ئاینی لە وتارخوێندنەوە بۆ ماوەیەكی كاتی راگرتبوو و رۆژی پێشتریش ئەو مامۆستایانەی ئاگادار كردبووەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەینی ئەو مامۆستا ئایینیانە نەك هەر بە فەرمانەكەی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەولێرەوە پابەند نەبوون، بەڵكو كۆمەڵێك خەڵكی حزبییان هێنابووە مزگەوتەكان و پشێوی و ئاژاوەیان دروست كرد و رێگرییان لە وتاربێژە نوێیەكان كرد، بۆیە وەزارەتی ئەوقاف لە چوارچێوەی رێكارە یاساییەكاندا بە ئەركی خۆی هەڵدەسێت و ئیجرائاتی یاسایی زیاتر دەگرێتە بەر و ئەو مەلایانە دەداتە دادگا، چونكە بەكارهێنانی مزگەوت و مینبەری مزگەوت بۆ هاندان و توندوتیژی و كاری سیاسی، رێگەپێدراو نییە.
راگەیاندنی وەزارەتی ئەوقاف
29/4/2016
ئومێد بابان