بەبۆنەی 118 هەمین ساڵیادی رۆژنامەوانی كوردیەوە، رۆژی 25/4/2016 لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان پیشانگەیەكی رۆژنامەوانی لە قەزای سەید سادق كردەوە، پێشانگا‌كە له‌ فاكه‌ڵتی په‌روروه‌رده‌ و زانسته‌ مرۆڤایه‌تیه‌كان كرایەوە و زیاتر لە 120 تابلۆی هێدو لاپەرەی یەكەمی ئەو رۆژنامانەو گۆڤارانەیی لەخۆگرتبوو كە لە دوو دەیەی رابردوودا لە باشووری كوردستان دەرچووبوون، هەروەها دەیان نموونەی گۆڤارەكانی باشووری كوردستان خرابوونە روو. .

رۆژنامەنووسان عادل كۆچەری و فەرحان تاهیر و عەلی حاجی زەڵمی هەستاون بەئامادەكردنیان. . هەر لەو چوارچێوەیەشدا هەمان پیشانگە لەچەند رۆژی داهاتوودا دەبرێتە پێنجوێن. .

پیشانگەكە لەناو ئاپۆرای فێرخوازانی فاكەڵتیەكەو ژمارەیەك لە رۆژنامەنووسان و رۆشنبیرانی شاری سەید سادقدا بوو، نوێنەرانی رێكخراوە دیموكراتیەكان و راگری كۆلێژ دكتۆر فوئاد عەلی ستایشی لقی سلێمانییان كرد كە سەرباری ئەم قەیرانەش توانیویانە پیشانگەیەكی لەوجۆرە بهێننە قەزای سەید سادق، خوێنكارانی فاكەڵتیەكەش بەم پیشانگەیە خۆشحاڵ بوون، چونكە تا ئێستا زۆربەی پیشانگەو چالاكیەكان لەسەنتەری شارە گەورەكاندا ئەنجام دەدرێن و قەزاو ناحیەكانیان بێبەشدەكرێن. .