سەرۆك كۆماری ئێران بە سەرۆك وەزیرانی توركیای ڕاگەیاند كە پارتی كرێكرانی كوردستان و لقەكانی لەئێران و توركیا دوژمنی هاوبەشی هەر دوو وڵاتن. ڕۆژنامەی وەتەن و سەرچاوەكانی دیكەی هەواڵی توركیا بڵاویان كردەوە لە دیدارێكی نێوان حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆك وەزیرانی توركیا، گرنگیی هاوكاریی ئابووریی توركیا و ئێران بەتایبەت دوای سووككردنی سزا ئابوورییەكانی سەر تاران جەختی لەسەر كرایەوە. لەو دیدارەدا كە لە ئەستەنبوڵ و دوور لە چاوی میدیاكان بەڕێوەچوو، وێڕای دووپاتكردنەوەی سەرۆك وەزیرانی توركیا لەسەر بەردەوامیدان بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش و هەروەها پەكەكە و لقەكانی ئەو حزبە لە ناوخۆی توركیا و ئێران دوژمنی هاوبەشی تاران و ئەنقەرەن.