تەلەفزیۆنى فۆکس نیوز، هێزی پێشمەرگە وەک بەهێزترین و کاریگەرترین هێز ناو دەبات کە شەڕی داعش دەکات. لە ڕاپۆرتێکدا دەربارەی قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستان، تەلەفزیۆنى فۆکس نیوزى ئەمریکى باس لە ڕۆڵی ئەرێنیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەنگاربوونەوەی داعشدا دەکات و دەڵێت: "پێشمەرگە بەهێزترین و کاریگەرترین هێزە لە شەڕى داعشدا، هەرچەند بەهۆى قەیرانى دارایى هەرێمى کوردستانەوە لەکاتى خۆیدا مووچەیان پێنادرێت، هەربۆیە حکومەتى هەرێمی کوردستان داواى هاوکاریى ڕاستەوخۆ بۆ هێزی پێشمەرگە دەکات".

لە بەشێکى دیکەی ڕاپۆرتەکەی فۆکس نیوزدا ئاماژە بە لێدوانی پێشمەرگەیەک کراوە کە دوو کچى کەمئەندامى هەیە و ناچارە لەکاتى گەڕانەوەى لە سەنگەردا کارێکى دیکە بکات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئامادە نیە واز لە بەرگریکردن لە نیشتیمانەکەی بێنێت.