سکای نیوز بڵاویکردەوە، نەجیم لوچراوی کە لە فڕۆکەخانەی بروکسل خۆی تەقاندەوە، لە پشووی ھاوینەکانی 2009 و 2010 دا لە پەرلەمانی ئەوروپا خزمەتگوزاری پاککەرەوە بووە. بەپێی وتەبێژی پەرلەمانی ئەوروپا، ئەوکاتە نەجیم قوتابی بووە و ھیچ تاوانێک لە دۆسیەی کەسیدا نەبووە. نەجیم جگە لە خۆتەقاندنەوەی بە فڕۆکەخانەی بروکسل، بڕوا وایە،کە جلوبەرگیشی بۆ خۆکوژەکانی پاریس ئامادە کردبێت.

چارلس میشێل، سەرۆک وەزیرانی بروکسل دوای ئەو زانیارییانە ڕایگەیاند "ئێمە دان بەوەدا دەنێین کە ھەڵەمان ھەبووە و دەبێ شێوازی ھاوبەشیکردنی زانیاریی نێوان ئاژانسە جیاوازەکانی ئاسایش چالاکتر بکەین."