وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاند فەرمانی دەستپێکردنی شەڕی ئەلیکترۆنیم دژی داعش دەرکردووە. ئاشتون کارتەر وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لە ناوەندی لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان، بەناوی دۆزینەوەی بنەمای نوێ ڕایگەیاند فەرمانی دەستپێکردنی شەڕی ئەلیکترۆنیم دژی داعش دەرکردووە و سەرۆکی فەرمانگەی ئەلیکترۆنی وەزارەتم ڕاسپاردووە دەست پێبکات .

وەزیری بەرگریی ئەمریکا وتی، ئەم چالاکییە نوێیە دژی داعش، لەلایەن فەرمانگەی ئەلیکترۆنییەوە بەڕێوە دەچێت و یەکەم ئەرکی ئەو فەرمانگەیەی پەنتاگۆنە کە لە ساڵی 2009 ەوە دامەزراوە. ئامانجی ئەم شەڕە ئەلیکترۆنییە بە وتەی کارتەر، بریتییە لە ڕێگرتن لە داعش تا بتوانن پەیوەندیی بە ھێزەکانیانەوە بکەن، ڕێگە لە پارە پەیداکردن و تاوانەکانیان بگیرێت.