ژاپۆن لە ڕێگای ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتییەوە بڕی 4 ملیۆن دۆلاری دیکەی بۆ ئاوارەو پەنابەرانی عێراق تەرخان کرد. ئەو وڵاتە لە چوارچێوەی پڕۆژەی پشتیوانی لە عێراق بڕیاری داوە بڕی 4ملیۆن دۆلاری دیکە بۆ ئاوارە و پەنابەرانی عێراق خەرج بکات.

دکتۆر تۆمار لوسەر فایس، سەرۆکی نێردەی ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی لە عێراق، سوپاسی حکومەتی ژاپۆنی کرد بۆ ھاوکاریی بەردەوامی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی مرۆیی لە عێراق. جێی باسە، ژاپۆن گەورەترین وڵاتی کۆمەکبەخشە بە عێراق، لەو بارودۆخەی کە لەئەنجامی شەڕی داعش بەسەر وڵاتەکەدا ھاتووە.