ھەواڵگریی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە 400 کەس لەلایەن ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعشەوە ڕاھێنانیان پێکراوە تا لە وڵاتانی ئەوروپا تەقینەوە و کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن. بەپێی زانیارییەکانی ھەواڵگریی ئەمریکا، دوای تەقینەوەکانی بروکسل لە نێو ئیدارەی ئەمریکادا باس کراوە، داعش راھێنانی بە 400 کەس  کردووە، تا لە وڵاتانی ئەوروپا خۆیان بتەقێننەوە. بەپێی ئەو زانیارییانە،کەمپی ڕاھێنانی ئەو ئەندامانەی داعش لە سنوورەکانی عێراق و سووریا، ھەروەھا ھەندێک ناوچەی یەکێتی سوڤیەتی پێشوو بوون و ڕاھێنراون تا ھێرشی هاوشێوەی پاریس و بروکسل لە ھەموو وڵاتێکی ئەوروپادا ئەنجام بدەن.

تۆڕی خانە سەربەخۆ و زیرەکەکان نیشانی داوە، کە ھەرچەندە لە عێراق و سووریا زەوی لەدەست بدەن، دەگەنە ئەوروپا بۆ ئەنجامدانی کردەوەکانیان.  بوونی ناوچەی کەمپەکانیان لە عێراق و سووریا و ناوچەی یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو لە لایەن بەرپرسانی  ھەواڵگریی ئەوروپی، عێراقی  و پەرلەمانتاری فەرەنسییەوە پشتڕاست کراوەتەوە.

بەر لەوەی لە ھێرشێکی پۆلیسدا بکوژرێت، یەکێک لە سەرۆک بازنەکانی  ھێرشی 13ی نۆڤەمبەری پاریس، ئاشکرای کردبوو کە لە گەڵ 90 کەسی هەڵگری ڕەگەزنامەی  جیاواز بۆ ئەنجامدانی تەقینەوە،گەیشتوونەتە ھەموو وڵاتەکانی ئەوروپا. بەرپرسێکی ئاسایشی ئەوروپیش کە داوای  کردووە ناوی بڵاو نەکرێتەوە بە سی ئێن ئێنی راگەیاندووە ئەوانە بۆ مەبەستی جیاواز لەسەر شەڕی مەیدانی، تەقینەوە  و تەقەمەنی، سەرپەرشتیکردن و تەکنیک ڕاھێنانیان پێکراوە.