ئاژانسی ریا نوڤۆستی ڕووسی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 14ی ئاداردا، یەکەم باری چەکی ڕووسی گەیشتە کوردستان، لە مانگی نیساندا شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی مۆسکۆ دەکات بۆ باس لە ھاوکاییەکانی ڕووسیا بۆ ھەرێمی کوردستان. بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بارە چەکەکەی ڕووسیا، چەکی دژە ئاسمانی و مووشەکی لەخۆگرتبوو. شایانی باسە، لە کانونی یەکەمی 2015 ، پێشمەرگەی کوردستان کە شەڕی داعش دەکەن، بارەچەکی گەورەیان لە ئەڵمانیاوە پێگەیشت کە دژە تانک و موشەک و کەرەستەی شەڕی تێدا بوو.