دوای ئەوەی محەمەد جەمال خوێس کە ئەمریکییەکی بە رەگەز میسرییە، بەر لە ھەفتەیەک ئەندامی ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش خۆی دا بەدەست پێشمەرگەوە، جارێکی دیکە ژمارەی چەکدارانی بیانی لە ناو داعش بووەوە جێی بایەخی ناوەندە نێودەوڵەتییەکان.

ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، ژمارەی چەکدارانی بیانی لە ناو داعشدا نزیکەی 30 ھەزار چەکدارە و خەڵکی 100 وڵاتی جیاجیان، ئەم ژمارەیە بە شێوەیەکی کارا لە نێو ریزەکانی داعشدا چالاکییان ھەیە . سەنتەری نێودەوڵەتی لێکۆڵینەوە لە ڕادیکاڵیزم،کە ناوەندێکی ھزرییە لە کۆلێژی کینگ لە لەندەن، ڕایگەیاندووە، رێکخراوی تیرۆریستیی داعش 3300 چەکداری ڕۆژئاوایی ئەوروپییان تێدایە و زیاتر لە ١٠٠ کەسیان ئەمریکین و بە وتەی سیت جۆنز شرۆڤەکار لە ناوەندی لێکۆڵینەوەی رەند، بەرە بەرە چەکدارە بیانییەکان خۆیان بەدەستەوە دەدەن.