ئوسترالیا و ئێران له‌باره‌ی په‌نابه‌رانه‌وه كۆبونه‌وه
- Details
- Parent Category: بابەتی گشتی
- هەواڵی گشتی
- Hits: 566
له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئوسترالیه‌كه‌ی له كانبێرای پایته‌خی ئوسترالیا، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، ڕایگه‌یاند ڕازی نیه به دیپۆرتكردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌ناخوازانی ووڵاته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه.
ماڵپه‌ری ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی له‌زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه ئێران ئاشكرای كرد ئێران ناتوانێت به‌زۆر داوا له هیچ هاوڵاتیه‌كی ووڵاته‌كه‌ی بكات بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئێران، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت به ئاره‌زووی خۆیان و خۆبه‌خشانه بگه‌ڕێنه‌وه ئه‌وا ئێران به‌شانازیه‌وه وه‌ریانده‌گرێته‌وه.
هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران نیگه‌رانی خۆی ده‌بڕی له‌باره‌ی خراپی بارودۆخی په‌ناخوازانی ووڵاته‌كه‌ی له كه‌مپه‌كانی ئوسترالیا و هاوكاات ووتیشی ئه‌و په‌ناخوازانه دۆریان له‌گه‌ڵ كراوه له‌لایه‌ن قاچاخچیه‌كانه‌وه.
له‌ئێستادا ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كهلهكهمپهكانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه ئوسترالیان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانین و تا ئێستاش چاره‌نوسیان نادیاره و حكومه‌تی ئوسترالیاش به‌به‌رده‌وامی دووپاتی ده‌كاته‌وه ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی كه‌له ئێستادا له كه‌مپه‌كانی ووڵاتهكهین و نه‌یانتوانی بیسه‌لمێنن په‌نابه‌رن ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ووڵاته‌كانی خۆیان، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی له‌كۆتایه‌كانی ساڵی 2013 ه‌وه سیاسه‌تی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه‌ی پیاده كردووه كه به‌قاچاخ و له‌ڕێگه‌ی ده‌ریاوه ڕوویان له‌و ووڵاته كردووه بۆ كه‌مپه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی له دوورگه‌كانی ناورۆ وپاپانیوگینیا و به‌وه‌ش ئه‌و په‌ناخوازانه، كه‌ژماره‌یه‌كی به‌رچاویان به‌ڕه‌گه‌ز ئێرانیه، ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌رێتی له ئوسترالیا بكه‌ن. ئه‌م سیاسه‌ته‌ش بۆته جێگه‌ی نیگه‌رانی ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكار له مافی په‌نابه‌ران و به پێشێلكردنی مافی په‌ناخوازانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.
هه‌رچه‌نده ژماره‌ی په‌ناخوازانی كورد له‌ناو كه‌مپه‌كانی ئوسترالیادا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی دیار نیه به‌ڵام میدیاكان باس له‌بوونی چه‌ندین په‌ناخوازی كورد ده‌كه‌ن له‌ناو ئه‌و كهمپهانهدا كه به‌شێكیان له‌بنه‌چه‌دا خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن.
سه‌رچاوه: گاردیان، ئه‌ی بی سی نیوز
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.