لە درێژەی کاروچالاکییەکانی دەزگای مین بۆ پاككردنەوەی خاكی كوردستان لە مین و تەقەمەنی، لە ساڵی 2015 دەزگای مین بەهاهەماهەنگی لەگەڵ ئەو رێكخراو و كۆمپانیایانەی كە لە بواری كاروباری مین كاردەكەن بە تایبەتیش لە بواری پاككردنەوەی کێڵگە مینڕێژكراوەكان توانی 18 ملیۆن مەتری چوارگۆشە لە خاكی هەرێمی كوردستان لە مین و تەقەمەنی پاكبكاتەوە. زۆربەی زۆری ئەو کێڵگە مینرێژكراوانە لەو ناوچانە بوون كە كاریگەی راستەوخۆیان لەسەر ژیانی رۆژانەی هاوڵاتیان هەبوو و ببونە رێگر لە بەردەم چالاكییەكانی رۆژانەی هاوڵاتیان و پرۆژەكانی ئاوەدانكردنەوە. هەروەها ئەو ناوچانەش كە تازە لە دەست چەكدارانی داعش ئازادكراونەتەوە و پاككردنەوەی ئەو ناوچانە هۆكاری ئەوە بووە كە خەڵكی ئەو ناوچانە بێ ترس و دوودڵی بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

لە میانەی ئەو پرۆسەی پاكسازییەدا توانرا 16024 مین و تەقەمەنی جۆراو جۆر و هەروەها 354 بۆمبی چێنراو لەناوببردرێن كە لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دانرابوون.

راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین