ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان پشتڕاستی دەکاتەوە کە پێشنیوەرۆی ئەمرۆ ١١/١/٢٠١٦، لە ناوچەیەکی باکوری حەوێجە تیرۆریست ئەحمەد عەبدوللا حەسەن بەرپرسی سەربازیی کەرتی دبسی داعش، ( ناسراو بە ناوەکانی ئەبو سەیف و ئەبو حوزەیفە و لەیس)، لە بوردومانی ئاسمانیی فرۆکەکانی هاوپەیماناندا کوژرا.

ناوبراو پێشتر سەرپەرشتی مەشق و راهێنانی چەکدارانی داعش بووە لە حەوێجە لە سەربازگەی ئەبو عمر بەغدادی، دواتر سەرپەرشتیی زۆربەی کردارە تیرۆریستیەکانی گوندەکانی باکوری رۆژئاوای کەرکوک وەک قەرەتەپە و باجوان و قەزای دبسی کردووە و چەندجارێکیش تیرۆریستی خۆکوژی ڕەوانەی ناو کەرکوک کردووە و وەک هەرەشەیەک بووە بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان

١١/١/٢٠١٦