وەکوو یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە چەندین لێدوانی جیاوازدا رامانگەیاندبوو کە هێرش و چالاکیەکانی سپا بۆ سەر هێزەکانی گەریلا دەبێتە هۆی شەڕ و پێکدادان. ئەم هێرشانە پێشێلکردنی ئاگڕبەستە لەلایەن حکومەتی ئێران و تیمە گەریلاکانمان ئەم کردەوە شەڕئەنگێزانە لە چوارچێوەی پاراستنی رەوا بێ وەڵام ناهێڵنەوە. بەڵام سپای پاسداران و بەکرێگیراوان بەردەوامن لە پێکهێنانی عەمەلیاتی بەرفراوانی لەشکرەی دژی گەلەکەمان و گەریلاکانمان و پەرە بە ملیتاریزەکردنی زیاتری رۆژهەڵاتی کوردستان دەدەن. لە یەکێک لەم هێرشانەدا لە رێکەوتی ٣٠ ژوئیە ی ٢٠١٥ هێزەکانی سپای پاسداران و بەکرێگیراوانی هەرێمی بۆ سەر یەکێک لە تیمەکانی گەریلاکانمان لە ناوچەی سەلاسی باوەجانی هێرشیان پێکهێنا و بووە هۆی شەڕ و پێکدادان. لەم پێکدادانەدا گەریلاکانمان قارەمانانە شەڕیان کرد و ١ لە فەرماندە پایە‌بەرزەکانی سپای پاسداران و ١٢ پاسدار و بەکرێگیراو کوژران. هەروەها چوار لە هەڤالانمان لەم شەڕەدا شەهید بوون.

ئێمە لە دوای ئەم پێکدادانەدا لە راگەیه‌ندراوێکدا رامانگەیاند کە لە خوێنی هەڤاڵانمان خاوەندارێتی دەکەین. لە وڵامی ئەم هێرشەی سپای پاسداران، گەریلاکانمان لە پایگای ناحیەی “بەردەرەش”ی شاری مەریوان چالاکیەکیان ئەنجام دا کە لەم چالاکیەدا ١٠ پاسداری رژیمی ئێران کوژران و هەروەها ٢ دۆشکای ١٢. ٥ و ١ دۆشکای ١٤. ٥ و ٢ ئۆتۆمۆبیلی سەربازی تێکشکێنران. هەروەها لە پایگای سێرێیانی “نێ” چالاکیەکی دیکە لە لایەن گه‌ریلاكانمان بۆ سەر هێزەکانی سوپای پاسداران پێکهات و لەم چالاکیەشدا ١٠ پاسداری دیکە کوژران و ٥ پاسداری دیکە بریندار بوون.

هەروەها لە چالاکیەکی دیکەشدا لە سەر رێگای “گاڕان” لە ناوچەی “کۆماسی” هێزەکانمان ٧ ئۆتۆمۆبیلی سپای پاسدارانیان کردە ئامانج و لە ئاکامی ئەم چالاکیەشدا هەژمارێکی زۆر کوژران و بریندار بوون، بەڵام ژمارەی کوژراوانی سپای پاسداران له‌م چالاكیه‌دا تا ئێستا نەزانراوە.

 

"YRK"فەرمانداری یەکینەکانی پاراستنی رۆژهەڵاتی کوردستان

 

7. 8. 2015