ئەمڕۆ دووشەممە رێکەوتی ١٣/٧/٢٠١٥، سەرۆکی دەزگای گشتی کاروباری مین، بەڕێز محەمەد ئەحمەد ئیسماعیل، لە پرێس کۆنفرانسێکدا، یەکەم ئەپڵیکەیشنی بە زمانی کوردی لە بواری کاروباری مین تایبەت بە هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنی، راگەیاند.

لەم پرێس کۆنفرانسەدا، سەرۆکی دەزگای مین ئاماژەی بە جۆری ئەم ئەپڵیکەیشنە کرد کە بە ناوی (ERWSafety) یە و لەلایەن بەڕێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە دەزگای مین، ئاکۆ عەزیز حەمەد، کاری وەرگێڕان و ئامادەکردنی بۆ کراوە.

پاشان بەڕێوەبەری هۆشیارکردنەوە، چۆنییەتی بەکارهێنان و وردەکاری ئەپڵیکەیشنەکەی بۆ دەزگاکانی راگەیاندن روون کردەوە.

ئەم ئەپڵیکەیشنە لەسەر هەر دوو سیستەمی ئەندرۆید و iosکاردەکات وبە هاوکاری UNMAS کاری لەسەر کراوە.

ئەم ئەپڵیکەیشنە نزیکەی ٧٠٠ لاپەڕەیە و تەواوی زانیاری و رێنماییەکانی تایبەت بە مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراو و چەکەکانی دیکە و هەروەها چۆنییەتی خۆپاراستن لێیان تێدایە کە بە شێوازێکی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵانە دارێژراون.

گرینگی ئەم ئەپلیکەیشنە لەوەدایە کە شێوازێکی نوێیە لە هۆشیارکردنەوە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ، لە رێگای مۆبایل دەتوانرێت پەیام و رێنماییەکانی هۆشیارکردنەوە بگەیەنرێتە هاووڵاتییان و پێشمەرگە بە تایبەتی لە بارودۆخی ئەو شەڕەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان تووشی بووە. بە بەکارهێنانی ئەم ئەپلیکەیشنە بە شێوازێکی دروست وا دەکات کە بەکارهێنەرەکە بتوانێت خۆی و کەسانی دەوروبەری لە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییەکان بپارێزیت.

لە ساڵی ٢٠١٢، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری کاروباری مین UNMAS بە هاوکاری چەند رێکخراوێکی تر ئەپڵیکەیشنی landmine and ERW safety brief  (کورتەباسی سەلامەتی لە مینی زەمینی و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ) بۆ هەر دوو سیستەمی ئەندرۆید و ios تایبەت بە هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ دیزاینکرد. لەبەر گرنگی ئەم ئەپڵیکەیشنە لە ساڵانی دواتر و تا ئێستا بۆ ٨ زمانی زیندوو وەرگێردراوە.

راگەیاندنی دەزگای گشتی کاروباری مین

لە ساڵی ٢٠١٢ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری کاروباری مینUNMASبە هاوکاری چەند رێکخراوێکی تر ئەپلیکەیشنی landmine and ERW safety brief (کورتەباسی سەلامەتی لە مینی زەمینی و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ) بۆ هەر دوو سیستەمی ئەندرۆید و iosتایبەت بە هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ دیزاینکرد. لەبەر گرنگی ئەم ئەپلیکەیشنە لە ساڵانی دواتر و تا ئێستا بۆ ٨ زمانی زیندوو وەرگێردراوە. وەشانی کوردی دوا وەشانی ئەو ئەپلیکەیشنەیە کە دوای ساڵێك و چوار مانگلە کارکردن و بەدواداچوونی بەردەوام توانیم ئەپلیکەیشنیەکە کە تایبەتە بە مۆبایل بە زمانی کوردی بخەمە بەردەستی هاووڵاتی کورد. لە ئێستادا ئەم ئەپلیکەیشنە بە ناوی ERW safetyبە زمانی کوردی لەسەر پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر لەبەر دەست دایە. ئەم ئەپلیکەیشنە نزیکەی ٧٠٠ لاپەڕەیە و لەلایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری کاروباری مینUNMASدانراوە و تەواوی زانیاری و رێنماییەکانی تایبەت بە مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراو و چەکەکانی دیکە و هەروەها چۆنییەتی خۆپاراستن لێیان تێدایە، کە بە شێوازیکی ئەکادیمی و پرۆفیشناڵ دارێژراون. سەرباری ئەمە ئەگەر مین، تەقەمەنی یان هەر شتێکی نامۆ ببینی دەتوانیت لە رێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە وێنەی بگریت و راپۆرتێك ئامادەبکەیت ئنجا لە کاتی پەیوەست بوون بە وای فای رادەستی UNMAS دەکرێت و دوای ئەوە بۆ سەنتەری کاروباری مین لە کوردستان دەنێردرێت. گرینگی ئەم ئەپلیکەیشنە لەوەدایە کە شێوازێکی نوێیە لە هۆشیارکردنەوە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ، لە رێگای مۆبایل دەتوانرێت پەیام و رێنماییەکانی هۆشیارکردنەوە بگەیەنرێتە هاووڵاتییان و پێشمەرگە بە تایبەتی لە بارودۆخی ئەو شەڕەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان تووشی بووە. بە بەکارهێنانی ئەم ئەپلیکەیشنە بە شێوازێکی دروست وا دەکات کە بەکارهێنەرەکە بتوانێت خۆی و کەسانی دەوروبەریلە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییەکان بپارێزیت.

  ئاکۆ عەزیز حەمەد

بەڕێوەبەری ‌‌هۆشیارکردنەوە

ئەپلیکەیشنێك بۆ هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنی

لە ساڵی ٢٠١٢ رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ خزمەتگوزاری کاروباری مینUNMASبە هاوکاری چەند رێکخراوێکی تر ئەپلیکەیشنی landmine and ERW safety brief (کورتەباسی سەلامەتی لە مینی زەمینی و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ) بۆ هەر دوو سیستەمی ئەندرۆید و iosتایبەت بە هۆشیارکردنەوە لە مین و تەقەمەنییەکانی پاشماوەی جەنگ دیزاینکرد. لەبەر گرنگی ئەم ئەپلیکەیشنە لە ساڵانی دواتر و تا ئێستا بۆ ٨ زمانی زیندوو وەرگێردراوە.

بەمەبەستی ئەوەی هاووڵاتییانی کوردیش سوود لە ئەپلیکەیشنە وەربگرن،  ئاکۆ عەزیز حەمەد بەڕێوەبەری هۆشیارکردنەوە لە دەزگای مینبە هاوکاری زەکەریا محمد و ئاکۆ محمدمحمد ساڵح ئەرکی وەرگێڕان و ئامادەکردنی ئەم ئەپلیکەیشنەی لە ئەستۆگرت. لە ئێستادا ئەم ئەپلیکەیشنە بە ناوی ERW safetyبە زمانی کوردی لەسەر پلەی ستۆر و ئەپ ستۆر لەبەر دەست دایە. ئەم ئەپلیکەیشنە نزیکەی ٧٠٠ لاپەڕەیە و تەواوی زانیاری و رێنماییەکانی تایبەت بە مین و تەقەمەنی و بۆمبی چێندراو و چەکەکانی دیکە و هەروەها چۆنییەتی خۆپاستن لێیان تێدایە کە بە شێوازیکی ئەکادیمی و پرۆفیشنەلانە دارێژراون. سەرباری ئەمە ئەگەر مین، تەقەمەنی یان هەر شتێکی نامۆ ببینی دەتوانیت لە رێگای کامێرای مۆبایلەکەتەوە وێنەی بگریت و راپۆرتێك ئامادەبکەیت ئنجالە کاتی پەیوەست بوون بە وای فای رادەستیUNMAS دەکرێت و دوای ئەوە بۆ سەنتەری کاروباری مین لە کوردستان دەنێردرێت.

گرینگی ئەم ئەپلیکەیشنە لەوەدایە کە شێوازێکی نوێیە لە هۆشیارکردنەوە بە سوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیای نوێ، لە رێگای مۆبایل دەتوانرێت پەیام و رێنماییەکانی هۆشیارکردنەوە بگەیەنرێتە هاووڵاتییان و پێشمەرگە بە تایبەتی لە بارودۆخی ئەو شەڕەی ئێستا کە هەرێمی کوردستان تووشی بووە. بە بەکارهێنانی ئەم ئەپلیکەیشنە بە شێوازێکی دروست وا دەکات کە بەکارهێنەرەکە بتوانێت خۆی و کەسانی دەوروبەریلە مەترسییەکانی مین و تەقەمەنییەکان بپارێزیت.